ئاخوڕی خوارە
ئاخوڕ: ئەو شوێنەی کە ئالیک و کا و جۆی تێدەکرێت بۆ ئاژەڵان بە بەرد و قوڕ هەڵدەبەسترا و ناوی وەکوو کۆلی ئاسن وابوو کەمێک بەرزتر بوو لە دەورووەبەرەکەی تاوەکوو کا و جۆیەکە نەکەوێتە سەر زەوی و ئاژەڵەکەش بەجوانی بیخوات و شوێنەکەی دیار بێت، لە #خۆشناوەتی#یدا ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک ڕسق و ڕۆژووی بە ڕێگەی قاچاغ و حەرام و بە فرت و فێل و خواروخێچی و تەڵەکەبازی دەست بکەوێت دەوترێت: ئاخوڕی خوارە.[1]