جوولەکەیەک هەبوو لە سابڵاخ شەلەمۆی ناو بوو، کچێکی هەبوو دابووی بە شوو، لە لای جوولەکە کە کچ درا بە شوو ئەبێ پارەیەکی باش بخرێتە تەکی، شەلەمۆ دووسەد تمەنی خستبووە تەک کچەکەی. شەوێ کابرای زاوا نەئەچووە پەردە، ئەیوت دووسەد تمەنی چییە خستوویانەتە تەکی؟ بە ناچاری بە شەلەمۆیان وت، شەلەمۆ بە تووڕەییەوە هات بۆ ماڵی زاوا و پێی وت: «هەی سەگی سەگباب! من کچێکی چواردە ساڵەم بە دووسەد تمەنەوە پێ داوی و ئەڵێم بیگێ، کەچی تۆ نایگێیت. دە وەرە تۆ سەد تمەن بە من بدە هەتا من خۆت و هەچ خزم و عەشیرەتێک هەیە هەمووتان بێنم».[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=