ناونیشانی بابەت: ئیدریس بارزانی لە ساڵی 1944 لە گوندی بارزان لە دایکبووە. کوڕی مەلا مستەفا بارزانییە
لەنێو هەلومەرجی شۆڕشی سێیەمی بارزان 1943 -1945 و بارودۆخی ئاڵۆزی ئەو کات و دامەزراندنی #کۆماری کوردستان# لە #مەهاباد# و ڕووداوەکانی دوای جوانەمەرگ کردنی ئەو کۆمارە هاتۆتە دنیا. ساڵی 1947 #مەلا مستەفا#ی باوکی لەگەڵ 500 لە هەڤاڵانی وەک پێویستی و وەڵامدانەوەیەکی واقیعی ئەو کات ڕەوانەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران دەبن. ئیدریس ئەو کات تەمەنی 4ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا دووچاری سەختی و دەربەدەری دەکرێن و بۆ خواروی ئێراق دوور دەخرێنەوە. لەلایەن ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بۆ ماوەی 11ساڵ تووشی ژیانێکی پڕ ئەستەم دەبن لە شارەکانی بەسرە، #مووسڵ# و بەغدا. لەگەڵ ئازار و زەحمەتەکانی ژیانی ئاوارەییدا درێژە بە خوێندن دەدات تا گەڕانەوەی مەلا مستەفا بارزانی بۆ ئێراق و کوردستان. پاش شۆڕشی 14ی تەمووزی ساڵی 1958 کە لەو کاتەدا
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی لە شاری بەغدا خەرێکی خوێندن دەبێت. دوای ئەو دابرانە زۆرە بە دیداری باوکی شاد دەبێت و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی باو و باپیریان لە خاکی کوردستان.
لە ساڵی 1961 کە #شۆڕشی ئەیلوول# بەرپا دەبێت، بە سەرکردەیی مەلا مستەفا بارزانی و #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ئیدریس بارزانی وەکوو پێشمەرگەیەکی ئەو شۆڕشە، دەچێتە ئامێزی سەنگەرەکانەوە و ژیان و تێکۆشانی دەست پێ دەکات. بەهۆی لێهاتوویی و ئەو توانایەی هەیبووە هەر زوو لەنێو شۆڕش و پارتیدا ئەرکێکی زۆری بۆ دێننە ئارا و ئەویش بۆیرانە دەچێتە پێش.
ئیدریس یەکێک دەبێت کە جێگەی ئومێدی بارزانی بووە، بۆیە ڕادەبینێ کە ئیدریس گەیشتۆتە ئاستێ پلە و پێ سپاردنی ئەرکی لایەقە، ڕاستەوخۆ تێکەڵی کاروبارەکانی دەکات و زۆر ئەرکی قورسی پێ دەسپێردرێت کە سەرکەوتویی ئیدریس لە جێبەجێ کردنیاندا بەدیار دەکەوێت ئیتر دەبێتە جێی متمانە ی زیاتری مەلا مستەفا و یەکێک لەو کەسانەی کە پڕ بە دڵی دەبن.
$مەسعود بارزانی، برای بچوکی ئیدریس دەڵێت:$
دەتوانم بڵێم کاک (ئیدریس) وێنەیەکی پاک و بێگەردی (بارزانی) بوو هەموو سیفاتی لەودا کۆ ببنەوە.
دەوری لە ڕێکەوتنامەی 11ی ئادار و وتوێژەکانی ساڵی 1974 لەگەڵ حکومەتی ئێراق و لە دوای ساڵی 1975 لە درێژدان بە شۆڕش و پێکهینانی بەرەی (جود)دا و دواتر بەرەی کوردستانی چەند بەرهەمێکن کە ڕۆڵی گرنگی تیایاندا هەبووە. سەبارەت بە هێڵی جەماوەری پارتی توانی دیپلۆماسیانەی دوای ساڵی 1975 بە شێوەیەکی سەرەکی بناغە درووستکەری بووە چونکە شارەزا و کارزان و جدی و بەپەرۆش بووە لە درووستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تر. تێکۆشان و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بە تایبەتیی لە دوای ساڵی 1975 بەڕادەیەک بووە کە بناغەیەکی پتەوی درووستکردووە و لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و لە ساڵانی سەرەتای شۆڕشی گوڵاندا داینە مۆی ڕێکخستنەوە و هەڵیگرساندنەوەی شۆڕش بووە. ئیدریس بارزانی هەوڵ و ململانێ لەگەڵ هەلومەرجەکەدا و مێرخاسانە شان دەداتە بەر ئەرکی ڕێکخستنەوە و چۆشدانی شۆڕش و زیندە بە چاڵکردنی پیلان و گرفتەکان بکات. هەر دوای هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی نیشتمانی و پێشکەوتنخوازدا کە لە ساڵی 1976 بەرپا بووە و دەبێتە سەرپەرشتکاری ئاوارەکانی دوای نسکۆی 1975 لە ئێران.
ئیدریس بارزانی قەت خۆی لە پێشمەرگەکان جیا نەکردووتەوە بە سادەیی ژیاوە و هەرشەوە لە بن ئەشکەوت و بن بەردێک بەبێ جیاوازی هەڵیکردووە. لەگەڵ خوێندنەوە و نووسیندا هاوڕێ بووە و لە داڕشتن دا توانای زۆری هەبووە بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی خوێندوویەتەوە و نووسیویەتی. بایەخی بە بوارەکانی نەتەوایەتی و ئایین و ئەدەب و مێژوو داوە زۆربەی هۆنراوەکانی #ئەحمەدی خانی# و #مەلای جەزیری# و #وەفایی# لە بەربووە.
$نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت:$
شەوانە تا درەنگ دەیخوێندەوە و دەینووسی هەردەم پەرتووکی پێ بوو، متووی پەرتووک خوێندنەوە بوو تەنانەت لەناو ئوتۆمبێلیشدا دەیخوێندەوە، وێڕای ماندووبوون و ئەرکی قورسی خەبات، خوالێخوشبوو لایەنی پێگەیاندنی ئێمەی فەرامۆش نەدەکرد، بۆ ئێمە بە کچ و کوڕە، هێژاترین مامۆستا بوو، من هەمیشە لەگەڵیدا بووم بەر لەوەی ماڵاوایی بکات بە حەق وەکوو دوو دۆستمان لێ هاتبوو شەوانە بە یەکەوە پەرتووکمان دەخوێندەوە گفتوگومان دەکرد.
لە کاتژمێر 6ی سەر لە بەیانی ڕۆژی# 31-01-1987# لە شارەدێی (سلیڤانا)ی سەربە شاری #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لە گۆڕستانی شاری #شنۆ# لە تەنیشت بارزانیی باوک دەنێژرێت. پاش نزیکەی 10 ساڵ و دوای ڕاپەرێنی بەهاری ساڵی 1991 سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری گواستنەوەی تەرمی هەردوو بارزانی، باوک و کوڕ دەدا و لە ماوەی 6 تا #08-10-1993# لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت تەرمی هەردوو دەگوازرێتەوە خاکی ئازادی کوردستان و لە گوندی بارزانی زێدی ڕەسەنی خۆیان بۆ دواجار بە خاکی پیرۆزی کوردستان دەسپێردرێن. [1]