ساحێبی ڕەز و بیستان شەرمەزارە بەزستان
بەروبوومەکانی گندۆرە و ترێ هەرچەندە دەکرێنە بەلەچەک و مێوژ و وشک دەکرێنەوە دەبنە شەوچەرە، بەڵام جێگەی زاد و دانەوێڵەی گەنم و جۆ و نیسک و نۆک ناگرنەوە بۆ ئەوەی مانگەکانی بەفرانبار و ڕێبەندان و ڕەشەمێی زستانی پێ بەڕێ بکرێت بۆیە لە #خۆشناوەتی#یدا ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و دەوترێت: ساحێبی ڕەز و بیستان شەرمەزارە بەزستان. [1]