کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,484
وێنە
  124,460
پەرتووک PDF
  22,122
فایلی پەیوەندیدار
  126,612
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دەمیرتاش؛ زیندانی سیاسی یان بارمتەی سیاسی؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دەمیرتاش؛ زیندانی سیاسی یان بارمتەی سیاسی؟
دەمیرتاش؛ زیندانی سیاسی یان بارمتەی سیاسی؟
=KTML_Bold=دەمیرتاش؛ زیندانی سیاسی یان بارمتەی سیاسی؟=KTML_End=
#ڕەسەن ڕەمزی#

شەش ساڵ بەسەر زیندانیکردنی سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# تێپەڕ دەبێت. دەمیرتاش لە #04-11-2016# بۆ یەکەمجار دەستگیرکرا. دوای دوو ساڵ لە دەستگیرکردنی لە #07-12-2018#، دادگە بڕیاری زیندانیکردنی 4 ساڵ و 8 مانگی بۆ دەمیرتاش دەرکرد. ئەو سزایەی دەمیرتاش لە نێوەڕاستی 2021 کۆتایی هات. بەڵام دەمیرتاش پێش تەواوبوونی ئەو سزایەی لەسەر دۆسیەی دیکە سزادرا. واتە دەمیرتاش لە کەیسێک ئازاد دەکرێت و لە کەیسێکی دیکە زیندانی دەکرا، لەگەڵ تەواوبوونی یەکێکیان لەوەی دیکەیان دادگایی دەکرا.
هەر کاتێک دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر کەیسێکی دەمیرتاش رەخنەی لە تورکیا دەگرت، دادگە دەمیرتاشی لەو کەیسە ئازاد دەکرد، بەڵام لە کەیسێکی دیکەدا سزای بەسەردا دەسەپاند. دەکرێت بڵێم بۆ ماوەی 6 ساڵ بەشێک لە دادوەر و داواکاری گشتی نەک وەک ئەندامی دەسەڵاتی دادوەری، بەڵکو وەک پسپۆڕێک بۆ دەستبەسەرکردن و رەهنکردنی دەمیرتاش کاریان کردووە. لەگەڵ ئەوەش گواستنەوەی کەیسی دەمیرتاش لە دادگەی بەکرکۆی بۆ دادگەی چاغلەیانی ئیستەنبووڵ لای دادوەرێکی نزیک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، هێندەی دیکە کەیسی دەمیرتاش لە کەیسێکی یاسایی بۆ کەیسێکی سیاسی گۆڕی.

لە ماوەی رابردوودا هەڵوێستی دەمیرتاش هەم لەگەڵ هەدەپە، هەم لەگەڵ #قەندیل# زۆر جیاواز بووە. هەدەپە و رای گشتیش هەستی بەمە کردووە. لەنێو هەدەپە ئەوە دەزانن کە هەڵوێستەکانی دەمیرتاش ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ هەڵوێستەکانی هەدەپە یەکناگرنەوە. بە واتایەکی دیکە، هەڵوێستەکانی دەمیرتاش لەسەر ئاستی رای گشتی زیاتر پێشوازی لێدەکرێت لە هەڵوێستەکانی هەدەپە. ئەمە بە ئاشکراش نەبێت، لە ژێرەوە هەدەپەی ناڕەحەت کردووە.

ئەو جیاوازی هەڵوێستەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دەمیرتاش دەزانێت بەشێکی زۆری هەدەپە تا ئێستاش لە ژێر کاریگەریی ئیمراڵی و قەندیلدان. هەدەپە تاوەکو ئێستا هێندەی بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان رێپێوانی کردووە، تەنانەت جارێکیش بە فەرمی خۆپێشاندانی بۆ ئازادکردنی هاوسەرۆکەکەیان لە زیندان نەکردووە. دەمیرتاش دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی #07-07-2015# سەرکەوتنێکی مەزنی تۆمارکرد، هێندەی دیکەی متمانەی بەخۆیبوو. ئەوکاتە بەهۆی کاریزمای سیاسی و هەڵوێست و سادەیی تەنانەت گەنجانی کەمالیست و لایەنگرانی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپەشی بۆ خۆی راکێشابوو، ئەو متمانەیە هێندەی دیکە دەمیرتاشی خستە پێش چاو.
دەمیرتاش لەگەڵ #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#یش هاوهەڵوێست نییە. لەسەروبەندی دانوستاندنەکانی نێوان تورکیا و ئیمراڵی، بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی دەنگی کوردانی باکوور لە سیستمی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی ئەردۆغان وەکو سەرۆککۆمار، دەمیرتاش بە ئاشکرا دژی ئەو دانوستاندنانە بوو. لە تێبینییەکانی ئیمراڵیدا ئۆجەلان لاری نییە لە پاڵپشتیی سیستمی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی ئەردۆغان وەکو سەرۆککۆمار. ئەو کاتە دەمیرتاش پڕ بە دەنگ هاواری دەکرد تۆ ناکەین بە سەرۆک، ئەو هەڵوێستەی هەم دژی ئەردۆغان بوو، هەم دژی ئۆجەلان لە ئیمراڵی.

لە دوایین هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی لە تورکیا لە 2019، ئەردۆغان لە رێگەی نامەیەکی ئیمراڵییەوە، داوای پاڵپشتی دەنگی کوردانی کرد لە بەربژێرەکانی ئاکپارتی. لەکاتێکدا کە دەمیرتاش لە زیندانەکانی ئەدیرنەوە داوای لە دەنگدەرانی کورد کرد دەنگ بە بەربژێرەکانی ئاکپارتی نەدەن. هەر واشبوو، دەنگدەرانی کورد زیاتر پاڵپشتیی بەربژێرەکانی جەهەپەیان کرد و ئەمەش بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی لە ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ یەکلاکەرەوە بوو.

لە #12-11-2022#، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاکپارتی، ئەردۆغان رەخنەی تووندی لە هەدەپە و جەهەپە گرت. ئەوەی لێرەدا گرنگ بوو، ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، ئەوەی لە زیندانی ئەدیرنەیە کە مەبەستی لە دەمیرتاش بوو دەبێت باجی ئەوە بداتە ئیمراڵی کە مەبەستی لە ئۆجەلان بوو؛ ئەردۆغان دەیەوێت دەمیرتاش بە ئۆجەلان بەلێدان بدات.
دوای هێرشەکەی #26-09-2022#، لە شاری مێرسین لەلایەن #پەکەکە#وە، دەمیرتاش لە زنجیرە تویتێکدا ئەو هێرشەی سەرکۆنە کرد. هەر زوو قەندیل رەخنەی لەو هەڵوێستەی دەمیرتاش گرت؛ تەنانەت لە نووسینێکیشدا کە لە سەرچاوەیەکی نزیکی قەندیلەوە بڵاوکرایەوە، دەمیرتاش بە مونافیق وەسفکرا.

ئەردۆغان پێشتر دەیتوانی بۆ هەڵبژاردن و تەنانەت پرسە یەکلاکەرەوەکانیش لە رێگەی نامەیەکی قەندیلەوە کاریگەری لە هەدەپە و دەنگدەرانی کورد بکات، بەڵام ئێستا بەهۆی فاکتەری دەمیرتاشەوە ئەو کارتەی وەکو پێشووتر کاریگەریی نییە.
ئەردۆغان هەر زوو لە هەڵوێستەکانی دەمیرتاش ئەوە تێگەیشت ئیتر سەرئێشەیەکی نوێی بۆ دروست بووە، ئەویش دەمیرتاشە. دوای دەستگیرکردنی دەمیرتاش هەوڵی ئەوە دەدرا کە دەمیرتاش لە ئیمراڵی زیندانی بکرێت. ئەو هەوڵەش بۆ ئەوەبوو کە کاریزمای سیاسیی دەمیرتاش مۆرکێکی تیرۆریستی لێبدرێت و لەبەرچاوی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان و لایەنگرانی ئۆپۆزیسیۆنەوە دەمیرتاش چیدیکە ئەو پێگەیەی نەمێنێت؛ ئەوە پێشنیازی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە بوو و لەنێو ئاکپارتیشەوە پاڵپشتیی دەکرا.

ئێستا دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنەیە؛ هەمان قەدەری ئەو ناوە ئۆپۆزیسیۆنانەی دەسەڵاتی هەیە کە لەسەر خواستی ئەردۆغان لە زیندانن. دەمیرتاش لە رێگەی رۆمان و نامە و تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە دەنگی دەگەیێنێت. دەمیرتاش لە پەیامەکانیدا رووی دەمی نەک تەنیا لە کوردانە، بەڵکو رووی دەمی لە دەسەڵات و سەرجەم پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان و رای گشتی تورکیایە.
دەمیرتاش بە زمانێکی ئەرێنی باس لەوە دەکات کە دەبێت چ جۆرە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە، بە تایبەت لە رووی پێکەوەژیان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێستا لە تورکیادا. لە راستیدا شەرعیەتی ئەو لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا لەم گشتگیرییە سەرچاوە دەگرێت. لە رەخنەگرتنیشی لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان، زیاتر لە رەخنە، رێگە و ستانداردێک پێشانی ئۆپۆزیسیۆن دەدات. سەرەڕای ئەوەی لە زینداندایە، بەڵام زۆر لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ سیاسەتی تورکیا دەکات، ئەو شتانەی دەینووسێت و ئەو شتانەی دەیڵێت کاریگەرییان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی هەیە، گرنگییان پێدەدرێت.
زیندان بۆ دەمیرتاش هۆکارێکی سنووردار نییە، خۆی سنووردار ناکات؛ ئەگەر ئازاد بێت وەک سەرکردەیەکی سیاسی سەرکەوتوو جێگەی خۆی لەسەر شانۆی سیاسی لە تورکیا دەکاتەوە. هەموو ئەمانە وایکردووە کە دەمیرتاش نەک زیندانێکی سیاسی بێت، بەڵکو بارمتەیەکی سیاسییە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 139 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 06-11-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-11-2022 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 28-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 28-07-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 139 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!