هەر چەندە ئەم وەرزە خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بە شێوازی کۆمەڵە بەڕێوەدەچێت و یارییەکانیان بە شێوازی چوون و هاتنە، #یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان# وەکوو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە مەبەستی پێگەیاندنی یاریزانانی کورد بۆ یانەکانی کوردستان ساڵانە ئەم خولانە دەکاتەوە. لاوانی #یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان# ئەم وەرزە بە کۆمەڵێک لاوی شاری #هەولێر# و دەوروبەری دەیەوێت کێبڕکێی ئەنجامی شایستە بکات لە خولی لاوانی یانەکانی کوردستان، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مەشقەکانیان بەردەوامە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامێکی شایستە لە خولەکە لە دوو یاری ڕابردووش یانەکە تەنیا یەک خاڵی بەدەست هێناوە، بەڵام یانەکە ئومێدی زۆری هەیە لە یارییەکانی داهاتوو بتوانن ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنن. لە بارەی ئاستی تیپەکە مامۆستا (ئیبراهیم حسێن) ڕاهێنەری لاوانی زانکۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ماوەیەکی زۆرە ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە دەمانەوێت تیپێکی بەهێز بین لە خولەکە، ئامانجی ئێمە زیاتر درووستکردن و پێگەیاندنی یاریزانە بۆ تیپی یەکەمی یانەکەمان، خولی لاوانیش کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت تیپەکان ئاستیان لێک نزیکە و یاریزانانی گەنجن هەمووی بەهیوای ئەوەیە بتوانێ ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و خۆی بگەیەنێتە تیپی یەکەم و یاریزانان ڕکابەری ئاستی باش دەکەن، ئێمەش دەمانەوێت ئەم وەرزە تیپێکی بەهێز و نموونەیی بین لە خولەکە بتوانین کۆمەڵێک یاریزانی زۆر باش درووست بکەین و ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بهێنین، سوپاسی کارگێڕیی یانەکەشمان دەکەین کە وا هاوکاری بەردەوامی تیپەکەن و بەردەوام لە نزیکەوە چاودێریمان دەکەن بۆ ئەوەی هەموومان بە یەکەوە تیپێکی بەهێز بین لە خولەکە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 155 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!