مەسعوودی کوڕی تایەر بەگی جاف، ناوچەی «شلێر» کە بریتی بوو لە چەند دێیەک، ئەیفرۆشێ بە حامید بەگی جاف بە ئوتۆمبێلە شڕێک و چەند دینارێک. حەسەن بەگ بۆی گێڕامەوە وتی:
شێخ محەمەدی شێخ حسامەدین تەوێڵە، ئەچێ بە دزی باوکیەوە ناوچەی «وەڵەوسێنان» ئەفرۆشێ هەر بە حامید بەگ بە تفەنگێکی دوو لوولەی ڕاوی و چەند دینارێک. شێخ حسامەدین ئەو سەردەمە لە خورماڵ دائەنیشت. مەسعوود بە خۆی و ئوتۆمبێلە شڕەکەیەوە لەوێ ئەبێ. شێح محەمەدیش هەر لەوێ ئەبێ. شێخ حسامەدین ڕوو ئەکاتە شێخ محەمەد و پێی ئەڵێ: «محەمەد ڕۆڵە، ئا سواری شلێر بە و وەڵەوس نان بکەرە شانت بچۆ لەو کێوە چەند پۆڕێکمان بۆ بکوژە». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=