پێش ئەوە شەڕی جیهانی دووەم بێتە پێشەوە، بە تایبەتی لە ساڵانی 1932 - 1939 بە تایبەتی ساڵانی 1934 - 1937 خانەقای مەحوی لە #سلێمانی# بە هۆی تەڕی و چەشە جوانەکەی مەلا ئەسعەدی مەحوییەوە شوێنێک بوو لەو شوێنانەی کە ناو و نیشانی کۆنی ڕابواردنی سولەیمانی پیشان ئەدا.
مەلا ئەسعەد حەوشەی خانەقای بە گوڵ و گوڵزار و حەوز و قەسرەوە کردبوو بە بەهەشتە بچکۆلەیەک. کە ئەکەوتە شەوانی جمعە و سێ شەنبە، ئەربابی زەوق و ئەربابی دەنگ لەوێدا کۆ ئەبوونەوە. سەماوەری هەشت تەرخان تێ ئەخرا و قۆریەی عەجەمی ئەخرایە سەر. لە حوجرە یا لەبەر هەیوانا، کوڕ و کاڵ و فەقێ دائەنیشتن و بە گوێندەیی و بە فنجانێن و بە قسەی خۆش ڕایانئەبوارد، لە کەرکووکەوە شێخ عێزەدین و وەستا خالد و مەلا قادری قەرەحەسەنی گەلێ جار ئەهاتن بۆ ئەوە شێخ عێزەدین و وەستا خالد و بە دەنگە مەلائکەکەیان ئەو بەزمەیان ئەوەندەی تر بگەیەنن بە ئاسمان، دەنگی گۆیندەکان و بۆنی گوڵەکان تۆ بڵێیت لە ئاسمانی خانەقا مەحویدا وە یا لە گیانەکەی مەلا ئەسعەد دا هەر لە هاتوچۆدان و ڕابواردنی پێشوی سولەیمانی بێننەوە بیر؟ [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=