کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,616
وێنە
  123,876
پەرتووک PDF
  22,078
فایلی پەیوەندیدار
  125,578
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
«تامووراغا» هەبوو پیاوێکی دەوڵەمەندی بە دەستەڵات و خاوەنی مەڕ و شوانکارە بوو
پۆل: کلتوور - گاڵتەوگەپ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
«تامووراغا» هەبوو پیاوێکی دەوڵەمەندی بە دەستەڵات و خاوەنی مەڕ و شوانکارە بوو
«تامووراغا» هەبوو پیاوێکی دەوڵەمەندی بە دەستەڵات و خاوەنی مەڕ و شوانکارە بوو
«تامووراغا» هەبوو پیاوێکی دەوڵەمەندی بە دەستەڵات و خاوەنی مەڕ و شوانکارە بوو. لە #هەولێر# دائەنیشت، تووشی نەخۆشیەکی گران بووبوو، گەلی وڵاتان گەڕابوو دکتۆرەکان هەر ئەوەیان بۆ دەرکەوتبوو کە ئەمە ڕیخۆڵەی پێچی خواردووە. لە بەر ئەوەش کە عومری سەرکەوتووە تاقەتی ئەوەی نەماوەی کە عەمەلیات بکرێ. دوکتۆری #موسڵ# و #بەغدا# و شام هەر لە سەر ئەمە بوون بەڵکو هی لەندەنیش لەبەر ئەمە تاموراغا ڕۆژبە ڕۆژ هەر لە کوتی ئەداو هەر بەرە و پیری مردن ئەچوو، ئیتر دەستیان لێشت و چاوەڕێی ئەوەیان ئەکرد ها ئێستە، ها سەعاتێکی تر بمرێ.

ئەم لەم حاڵەتەدا بوو، شوانکارەی هەبوو، ڕۆژێک یەکێ لەو شوانکارانە (کە ناوی مستۆ بوو) هاتبوو ڕۆنی هێنابوو. سەیری کرد ماڵی تامووراغا لە شین و شەپۆردان. ئەپرسێ ئەمە چییە؟ ئەڵێن: تامووراغا لە حاڵی خۆیایەتی و هەموو دوکتۆرەکان وتوویانە ڕیخۆڵەی پێچی خواردووە و لە بەر عومر گەورەییشی ناتوانن دەستی لێ دەن. ئەڵێ: ئا بمبەن حەز ئەکەم منیش چاوم پێ بکەوێ. ئەیبەن ئەویش سەیری ئەکا لە پاش ئەوە دەست ئەنێ بە سکی تەموراغادا. ئەڵێ: بەڵێ ڕاستە ڕیخۆڵەی پێچی خواردووە، بەڵام من ئێستا چاکی ئەکەمەوە، بە مەرجێک هەرر شتێک ئەڵێم بۆم بێنن و قسەش نەکەن. ئەڵێن: باشە. ئەڵێ: سێ هەڵماتی شووشە و قوتوویەک ڕۆنی زەیتم بۆ بێنن، هەر ئێستەش گونکێکی هەویر لە سەر ساج بکەن بە کولێرەیەکی گەرم و بۆم حازر کەن. هەڵماتەکان و قوتووە ڕۆن زەیتەکەی بۆ دێنن. تامووراغاش هیچ هێزی تیا نەماوە و تەنانەت قسەشی نەماوە.

کابرا دەمی تامووراغا ئەکاتەوە، یەکە یەکە هەڵماتەکان ئەخاتە گەڕووی، بە پەنجە ئەیخاتە خوارەوە. ڕۆن زەیتەکەی ئەکا بە شوێنیا. کەسوکاری تامووراغا ئەیانەوێ دەستی بگرن، ئەڵێن: ئەو لەو حاڵەدایە تۆ بە تەواوی خنکاندنت. ئەڵێ: من نەموت نابێ قسە بکەن. هەندێکی تر لە کەسوکارەکەی ئەڵێن: خۆ ئەو مردووە، واز لەم پیاوە شوانە بێنن ئەگەر چاک بووەوە ئەوا چاک بووەتەوە؛ ئەگینا خۆ ئەو هەر مردووە.

کابرای شوانە هەر کە هەڵمات و ڕۆن زەیتەکە ئاوا لێ ئەکا، ئەڵێ: خێرا کولێرە گەرمەکەشم بۆ بێنن. کولێرەی لە سەر ساج بۆ لائەبەن و بۆی دێنن. کولێرەی گەرمی سوور ئەنێتە سەر سکی تامووراغا و بەسەرسکیا ئەیگێڕ؛ ئەوەندەی ئەگێڕێ تا کولێرە وردە وردە سارد ئەبێتەوە. ئەویش هەر بەدەست دەستی پیا دێنێ، سەیر ئەکەن تامووراغا چاو ئەکاتەوە زۆری پێ ناچی کەمە کەمە زمانی گۆ ئەکا و ئەڵێ: بمبەنە سەر ئاودەست. کوڕ و خزم و کەسوکار لە خۆشیا وەختە پەڕ دەرکەن. هەڵیئەگرن و ئەیبەنە سەر ئاودەست. شوانەکەش لە گەڵی ئەچێ. تامووراغا دائەنیشێ و پاش هەڵسانی شوانەکە لەناو پیساییەکەی هەڵماتەکان هەڵئەگرێتەوە، وا خزمەکانیشێ هەموو چاویان لێیە، تامووراغا ئەمجا بەپێی خۆی ئەگەڕێتەوە بۆ سەر جێگای خۆی.

لە پاش تۆزێ داوای نان ئەکا ئەڵێ: برسیمە. شوان ئەڵێ: شۆربایەکی تەڕی بۆبکەن، شپربای ئەدەنێ ئەیخوا، دیسان داوا ئەکاتەوە، شوانە ئەڵێ شۆربای بدەنێ. لەو ماوەیەدا جارێکیکەش ئەچێتە سەر ئاودەست. شوانە دوو ڕۆژ لەوێ ئەمێنێتەوە تا تامووراغا بە تەواوی ئەکەوێتە خواردن و ئەڵێ: هەموو شتێکی ئیتر بدەنێ. لە ڕاستیدا تامووراغا بەتەواوی ساغ ئەبێتەوە و هیچ عەلەمی تیا نامێنێ.

ئەمجا لە کابرای شوانە ئەپرسن ئەمە چییەو تۆ چۆی تێ ئەگەی؟ ئەڵێ: من وای ئەزانم ئەمە ڕیخۆڵەی پێچی خواردووە ئەبێ شتێکی سافی قوورس هەبێ بەو شوێنەدا و بەناو ڕیخۆڵەکەدا بڕواو بۆ ئەوە پاڵ بە شوێنە پێچ خواردووەکە بنێ، ئەو شتەش بە عەقڵی من هەر هەڵماتی شووشەبێ؛ چونکە هەر ئەو ساق و قوورسە. ڕۆن زەیتەکەش بۆ ئەوەیە لەگەڵ هەڵماتەکەدا بڕواو ناو ڕیخۆڵەکە لووستر بکا و ڕێگا بکاتەوە بۆ ڕۆیشتنی هەڵماتەکە. کولێرە گەرمەکەش بۆ ئەوەیە کە گەرمایی بگا بە ڕۆن زەیتەکە نەوەستی؛ چونکە ڕۆن زەیت بە گەرمایی زیاتر ئەکەوێتە جووڵە. ئە، امە ژەر ئەلە ئیشی خۆیان کرد، هەتا لەولاوە ئەوە بوو هەڵماتەکان دەرچوونەوە پێچی ڕیخۆڵەکە ڕاست بووەوە هاتە سەر دۆخی خۆی.

تامووراگا ئەوا چاک بووەوە ئەمجا ڕووی کردە مستۆی شوانکارە وتی: هەرچی خێر و بێری ئەمساڵی ئەو مێگەلە لە مەڕەی من هەیە سا هەزار سەرە یا کەمترە هەموو بۆتۆ، جگە لەمە خەڵاتێکی تریان کرد و گەڕایەوە بۆ لای مەڕ و مێگەلی خۆی. [1]

=KTML_Bold=‌تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ئایا ئەم بەسەرهاتە لە ڕاستیدا ڕوویداوە؟ : بەڵێ
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 31-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 06-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!