بەربەرەکانی و یەکنەویستنی شێخ ڕەزای تاڵەبانی و شوکری فەزڵی لە سەردەمی خۆیا دەنگی دابۆوە. ڕۆژێک شێخ ڕەزا ئەیەوێ پلارێکی تەنگەبەر بگرێتە شوکری فەزڵی، ئەڵێ: میرزا شوکری! بەڕاستی باو و باپیر و نەژادی تۆ بوون بە نەنگ و عار بەسەر تۆوە! شوکری فەزڵیش ئەڵێ: بەڕاستی شێخ ڕەزا تۆش بووی بەعەیب و عار بەسەر نەژادی باو و باپیرتەوە! ئیتر شێخ ڕەزا هیچی پێ ناوترێ. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=