حاجی برایماغای عەنبار نەخۆش ئەکەوێ ئەنێرێ بۆ سابڵاخ حەکیمی بۆ بێنن، حەکیم عەزرایەک لە سابڵاخ ئەبێ، ئەوی بۆ دێنن. عەزرا دێتە دیوەخان خزمەتکارەکە ئەچێتە لای ئاغا ئەڵێ: قوربان حەکیم عەزرا هاتووە ئەیەوێ بێتە خزمەتتان، ئاغاش ئەڵێ: ڕۆڵە بە خوا ئیمڕۆ ئەمەوێ کەسم چاو پێ نەکەوێ ناساغم، بچۆ پێی بڵێ ئاغام ئیمڕۆ نەخۆشە لە جێدا کەوتووە ناتوانێ بتبینێ! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=