ئەحۆل
مەڕمەڕەکانی لە نزیک هێلێکی شەمەندەفەر دەلەوەڕێنێت، لەو کاتەدا کە مەڕەکان خەریکن بەسەر هێڵەکەدا بپەڕنەوە بۆ ئەوبەر، شەمەندەفەرەکە دێت و لە چوار پێنج مەڕ دەدات و دەیانکوژێت، ئەحۆلیش بۆ ماوەیەکی کەم خەم دایدەگرێت، بەڵام زۆر نابات ڕووی دەگەشێتەوە، ئێوارەش بە هەمان ڕووی گەشەوە مەڕەکان دەباتەوە بۆ ناو دێ بەسەرهاتەکەشیان بۆ دەگێڕێتەوە، خەڵکی ئاوایی خەم دایان دەگرێت و لە ئەحۆل دەپرسن: ئەی چۆنە تۆ وا بێ خەمیت، بگرە دڵیشت خۆشە؟ ئەحۆلیش دەڵێ: چۆن دڵم خۆش نەبێت سەد جار گوتوومە سوپاس بۆتۆ خودایە، هەر چاک بوو شەمەندەفەرەکە بە باری پانی نەهات ئەگەر نا یەک مەڕم ڕزگار نەدەبوو. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=