ئەمشەو #01-08-2025# لە شارۆچکەی #دووکان#، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤەلۆن کە سێ گەنجی تێدابووە، کەوتووەتە ناو دەریاچەی دووکان، بە وتەی قایمقامی دووکان سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە سەلامەتن.
سیروان سەرحەد، قایمقامی شارۆچکەی دووکان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕووداوەکە ئەمشەو ڕوویداوە، بەرانبەر هۆتێل ئاشوور ئۆتۆمبێلێک کە سێ گەنجی تێدا بووە، لە کاتی گەڕانەوەیان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە دەستی وەریدەگرێ و کەوتووەتە ناو دەریاچەی دوکانەوە، هەر زوو توانراوە گەنجەکان ڕزگار بکرێن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 286 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!