بە پەندی پیران نەکات هەرکەسێ
هەوساری ژینی خۆناگرێ، دەپسێ
وەکوو دارێکن پڕ گەڵا و نیسێ
لەبەر سێبەریان وەرە وەحەسێ
نووسینی: #کەمال ڕەحمانی#
واتە: بەرزنرخاندنی پەندی پیران و پەندی پێشینان، و باس لەوە دەکات هەرکەس بەقسەی پیران نەکات و گوێ بۆ پەندی پیران نەگرێت زەرەردمەند دەبێت، و دەیشوبهێنێت بە دارێکی پڕ گەڵا و هەرکەس بەقسەیان بکات لە سێبەرەکەی دەحەسێتەوە و قازانج دەکات. [1]