«عەڵی کڵاشی» هەبوو لەو شارەزوورە، کوڕێکی هەبوو عەولی ناو بوو، چووبووە دەرەوە بۆ خوێندنی فەقیەتی، جا عەلی کڵاشی باوکی، هەموو پاش نوێژێک دۆعای بۆ ئەکرد، ئەیوت: خوایە! ئاگات لە عەولی کوڕم وێ، ئەگەر نایناسی، کوڵەپاڵێکی لەبەرایە، تاکێ لە کڵاشەکانی، بەنەکەی پسیاگە، ئاغابانوویەکی بۆرکاری بەستگە وە سەریەوە، لە سولێیمانی لە مزگەوتی شێخ سەلام ئەخوێنێ، حوجرەکەیان وا وەلای ڕاستی مزگەوتەکەوە، نانی فەقێکان گشت وە دەستی ئەوە، تا ئەو نەیەژێ، کەسیان ڕایەیان ناکەوێ نان بخۆن! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=