بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بۆ کۆچی دوایی نەرمین قادر هونەرمەندی دیاری کورد پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو #نەرمین قادر#
لە دڵەوە نیگەران و غەمبارم بووم بە گیانلەدەستدانی هونەرمەندی دیاری گەلەکەمان نەرمین قادر.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خاتوو نەرمین یەکێک بووە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و کۆشش و بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و بە رێزەوە یاد و یادەوەرەییەکانی بەرز رادەگرین.
خودای گەورە رۆحی هونەرمەندی ئازیزمان بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و سەبووریش بە هەموولایەک ببەخشێت.
#بافڵ تاڵەبانی#
#06-08-2025#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=