شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچى دوایى هونەرمەند #نەرمین قادر# پرسەنامەیەک ئاڕاستەى خانەوادە و سەرجەم هونەرمەندان دەکات.
=KTML_Bold=دەقى پرسەنامەکە:=KTML_End=
پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو خاتوو نەرمین قادر
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و کەسایەتی دیاری بواری دراما و شانۆی کوردی خاتوو (نەرمین قادر)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و گشت هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی پاکی خاتوو نەرمین بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێت.
#شێخ جەعفەر#
#06-08-2025#
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_En