مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین دکتۆر #سدیق جەباری#، پرسەنامە و سەرەخۆشى ئاڕاستەى کەسوکار و خانەوادەکەى دەکات.
=KTML_Bold=دەقى پرسەنامەکە:=KTML_End=
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کوردپەروەری دکتۆر سدیق نامق ئەمین
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین دکتۆر سدیق جەباری ، پزیشکی کەرتی چواری جەباری تیپی 57 سەگرمەی رۆژانی سەختی پێشمەرگایەتی، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەکتان ببەخشێت. [1]
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=