بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک دکتۆر #سدیق نامیق ئەمین#
زۆر بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای دکتۆری شۆڕش و تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد هەڤاڵ
دکتۆر ( سدیق ) - م بیست .!
کاک دکتۆر سدیق تێکۆشەرێکی سەر ڕاست و خاوەن هەڵوێستی بەرزی کوردایەتی بوو بە زانست و پسپۆڕییەکەی ببووە پشتیوانێکی بەهێزی هێزەکانی
پێشمەرگە ؛ ڕۆڵ و خزمەتەکانی لەلامان دیارو بەر چاوە ؛ مردنی جێگای داخی هەمووانە و بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆم ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەو دۆست و هاوڕێیانی دەکەم ؛ لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین .
داواکارم لە خوای میهرەبان ڕۆحی کۆچکردوو شادو ئارام بێت ؛ سەبرو ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان. [1]
انا للە وانا الیە راجعون
#قوباد تاڵەبانی#
#01-08-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=