پاسێک لەسەر پردێکەوە دەکەوێتە ناو ئاوێکەوە. خەڵکێکی زۆر لەسەر پردەکە و قەراغ ئاوەکە کۆدەبنەوە و تەماشا دەکەن بزانن سەرنشینەکان چییان بەسەر دێت. خەڵکەکە دەبینین کابرایەک زووزوو دێتە سەر ئاوەکە و یەکێکی تریشی بە دەستەوەیە و تەماشایەکی دەموچاوی دەکات و ئەیخاتەوە ناو ئاوەکە و خۆشی دەچێتەوە ژێر ئاوەکە و زۆری پێ ناچێت یەکێک تر ئەهێنێت. خەڵکەکە سەریان لە کردەوەی ئەم کابرایە ئەسووڕمێت و هاواری لێ دەکەن:
ئەری کابرا تۆ وەکوو پیاوەتییەکە دەکەیت و دەریان ئەهێنیت، بۆچی ئەیانخەیتەوە ناو ئاوەکە؟ کابراش ئەڵێ:
من بەشوێن سایەقەکەدا ئەگەڕێم، دە دینارم داوەتێ و باقی نەداومەتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=