ناونیشانی بابەت: ئیدریس بارزانی هەوێنی تەبایی نێوماڵی کوردستانی و ڕەمزی بەرخودان
نووسینی: #ڕێبوار حەمەلاو شوانی#
ئەمساڵ (2021)، 34 ساڵ بە سەر کۆچی دوایی شەهیدی سەرکردە (
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی) تێ دەپەرێت .ئیدریس کوڕی ڕابەری مەزنی کورد #مستەفا بارزانی#ی نەمر لە ساڵی 1944 لە گوندی بارزانی مەڵبەندی خواپەرستی و کوردایەتی و بەرخودان لە دایکبووە، کوڕی ڕابەری مەزنی کورد مستەفا بارزانیی نەمرە و لەنێو هەلومەرجی شۆڕشی سێیەمی بارزان 1943 -1945 و بارودۆخی ئاڵۆزی ئەو کات و دامەزراندنی #کۆماری کوردستان# لە #مەهاباد# و ڕووداوەکانی دوای جوانەمەرگ کردنی ئەو کۆمارە هاتۆتە دنیا و هەناسەی داوە و چاوەکانی پشکەوتوون.
ساڵی 1947 بارزانیی نەمر لەگەڵ 500 لە هەڤاڵانی کە لە ڕێڕەوێکی مێژووییدا توانیویانە داستانێکی گەورە لە مێژوودا تۆمار بکەن و وەک پێویستی و وەڵامدانەوەیەکی واقیعی ئەو کات، خۆیان بگەیەننە یەکێتی سۆڤیەتی جاران، ئیدریس بارزانی ئەو کات تەمەنی 4 ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا دووچاری مشەختی و دەربەدەری دەکرێن و بە دەستەسەری بۆ خوارووی ئێراق دوور دەخرێنەوە و لەلایەن ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بۆ ماوەی 11 ساڵ تووشی ژیانێکی پڕ ئەستەم دەبن لە شارەکانی بەسرا و #موسڵ# و بەغدا. لەگەڵ ئازار و زەحمەتەکانی ژیانی ئاوارەییدا درێژە بە خوێندن دەدات تا گەڕانەوە سەربەرزانەکەی بارزانیی نەمر بۆ ئێراق و کوردستان پاش شۆڕشی 14-08-1958 کە ئەو کات کاک ئیدریس بارزانی لە شاری بەغدا خەرێکی خوێندن دەبێت، دوای ئەو دابڕانە زۆرە بە دیداری بارزانیی باوک و ڕابەر شاد دەبێت و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی بابو باپیران لە خاکی کوردستان.
شەهید ئیدریس بارزانی، ئازایەتی و چاونەترس و تێکۆشەر و خوێندەوار و خاوەنی دڵێکی زۆر پاک بوو، (ئیدریس بارزانی) بەس بە تەنیا کورد نەبوو، ئەو کاری بۆ مرۆڤایەتی دەکرد، کوردپەروەر، بەڵام مرۆڤدۆست بوو، پێداگری لەسەر مافەکانی گەلی کورد دەکرد، بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەک دەیوت دەبێت خۆمان گرفتەکانی خۆمان چارە بکەین، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ هیچ کەسێکی دیکە ببەین. دوای نسکۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ئەو ڕۆڵی باڵای بینی، مەفرەزە سەرەتاییەکانی ڕێک خستەوە و ناردنی بۆ پێشمەرگایەتیی شۆڕشی گوڵان، ئەو کوردپەروەر بوو.. ئەو سەرباری ئەوەی کوردپەروەر بوو، مرۆڤدۆست بوو، هەرکەسێک ڕووی لەو بکردبا دریغی نەدەکرد و هاوکاریی دەکرد. شەهید (ئیدریس بارزانی) مرۆڤناس بوو و دەیزانی چۆن دڵی خەڵک ڕابگرێت، چۆن گرفتەکان چارە بکات.
شەهید ئیدریس بارزانی ئەو سەرکردە ناسراوەی کوردستانە کە لە چەند قۆناغێکی گرنگی بزاڤی ئازادیخوازیی گەلەکەمان ڕۆڵی کارا و بەرهەمداری گێڕاوە و، بەو سیفات و ڕەفتارە جیاکارییانەی لە کەسایەتی و سەرکردەییەکەیدا هەیبوو توانی لە ژیان و خەباتیدا ئاستێکی نموونەیی بەرجەستە بکات، ئەم پێگە مێژووییەش جگە لە فاکتەرە خودییەکانی ژیری و تواناداری خۆی ئەوا هۆکارێکی سەرەکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەروەردە کراو و دەرچووی ئەو قوتابخانە مەزنە بووە کە شیخ عەبدولسەلامی گەورە بەردی بناغەی بۆ داناوە و نەمرانی وەکوو شێخ ئەحمەد و مستەفا بارزانیی نەمر تیایدا قوڵبوونەتەوە و درێژەیان پێداوە، کە هەموو ژیانیان تەرخانی شۆڕش و ڕاپەڕین و ئامانجی ڕزگاریی و ئاسوودەیی گەلی کوردستاندا کرد و لەم پێناوەدا ماندوو بوون لە فەرهەنگیاندا نەبووە.
ئیدریس بارزانی، لە درووستکردنی بەرەی نیشتمانی کە لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان و ئێراقییەکاندا درووست بوو، دەوری باڵای هەبوو، جگە لەوە لە دامەزراندنی بەرەی کوردستانیدا، لە ئاشتبوونەوەی پارتی و یەکێتیدا دەوری باڵای هەبوو. شەهید ئیدریس بارزانی نەک هەر بەتەنیا کە ئەندازیاری ئاشتی بوو، بەڵکوو ڕۆحی کوردایەتی بوو، بۆ هەموومان فریادڕەسی ئاشتی بوو، ماندووبوونی نەبوو، هەروەها دەورێکی باڵایشی هەبوو لە نزیکبوونەوەی لایەنە ئێراقی و کوردستانییەکان بەتایبەت لە بەرهەڵستکاریی ڕژێمە دیکتاتۆرەکان لەوانە (سەدام)، دەوری باڵای هەبوو لە ئاشتەوایی نیشتمانیدا، سەرپەرشتیی لایەنی سەربازی هێزی پێشمەرگەی دەکرد، لە هەمان کاتدا دەیزانی چۆن کاری دیپلۆماسی بکات، چۆن داوای مافی گەلی کورد بکات، ئەو ڕێکخەرێکی زۆر باشی هزری نەتەوەیی بوو، چوونی خەسارەتێکی گەورە بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبازی بارزانی.
شەهید ئیدریس بارزانی گشت تواناکانی ئەو بۆ ئاشتی و خەباتی کوردایەتی لە ئاستێکدا بوو کە نەیارەکانی پێی سەرسام بوون، لە هیچ مافێکی کورد سڵی نەکردووە، ئەندازیاری ئاشتی و پێکەوەژیان بوو، خاوەنی یەکێتی و یەکڕیزیی حزبەکان بوو . ''کاک ئیدریس لە خێزانێک درووست بوو ڕاستەوخۆ کاریگەریی هەبوو لەسەر کەسایەتی، چونکە لە خێزانێکی شۆڕشیگێڕ و خەباتکاردا پەروەردە کرابوو، خانەوادەی شەهید (ئیدریس) وانەی نەتەوە و نیشتمانی و کوردایەتی و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی پەروەردە بووە، بۆیە کەسێکی کاریزمایی لێ دەرچوو، بەپێی بۆچوونی شارەزایان، هاوتەمەنەکان کاریگەریی زۆر دەخەنە سەر چینی خۆیان، بۆ ئەو کاتە کاک ئیدریس هەموو ئەو کەسانەی لێیەوە نزیک بوون و لە قوتابخانەکەی بوون، توانییان جێدەستی خۆیان لە داهاتووی کوردستان بچەسپێنن.''
ئیدریس بارزانی کەسێک بوو بۆ هەموو شوێنە سەختەکان ئامادە بوو، لەگەڵ پێشمەرگە بوو خەباتی بۆ کوردایەتی بوو، زۆر کەسێکی ڕاشکاو بوو.. ئەو کاتەی (بارزانیی نەمر) لە ئەمەریکا بوو نەخۆش بوو، ئەو هەمیشە ئەو بارە قورسەی لەسەر شان بوو، لە لایەک نەخۆشکەوتنی (بارزانیی نەمر)، لە لایەک ڕێکخستنی ئاوارەکان لە لایەک ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، باری سەرشانی (ئیدریس بارزانی) زۆر قورس بوو، ئەو ڕۆحی بەرخودان و کوردایەتی لەناو کادیران پەروەردە دەکرد. ئیدریس بارزانی ئەندازیاری ئاشتی و پێکەوەژیان بوو، ڕاسپاردەی پێویستی دەدا بە جەماوەر لە دەنگی کوردستانەوە بۆ شۆڕش، بۆشایی زۆری درووستکرد. دەشڵێت ''تایبەتمەندیی کەسایەتیی (ئیدریس بارزانی) تایبەت بوو، لە کاتی پێویست (ئیدریس بارزانی) تووند بوو، لە کاتی ئاشتیدا کەسێکی ئاشتیخواز بوو. خۆی دەبێت سەرکردە ئەم دوو مەرجەی تێدا بن، کە (کاک ئیدریس) سەرجەم ئەو تایبەتمەندیانەی تێدا بوو کە سەرکردەیەک هەیبوو.''
ژیان و هەڵوێستەکانی شەهیدی هەمیشە لە یاد، ئیدریس بارزانی پڕن لە نموونەی زیندووی وەفاداری بەرانبەر گەلەکەی و ڕێبازەکەی و دۆست و پێشمەرگە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی. سەرراستانە ژیاوە و دڵسۆزانە بە تەنگ هەرکەسێکەوە بووە کە پێداویستی و گرفتەکانیان ڕووبەڕووی ئەوکردووەتەوە و ئەوەی قابیلی دابینکردن و چارەسەر کردن بووبێت درێغی نەکردووە. مخابن ئەم کەسایەتییە ژیر و سیاسەتمەدارە سەر ڕاست و شۆڕشگێرە هەڵکەوتووە، زوو مەرگ لە گەل و نیشتمانەکەی دووری دەخاتەوە کە بوون و مانەوەی ئەو پێویستییەکی مێژوویی و نیشتمانی گرنگ دەبێ بەتایبەتیی لەو هەلومەرجە هەستەوەر و ئاڵۆزەی ئەو کات کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان تێدابووە.
ئەمساڵ(2021) لە کاتێکدا یادی 34 ساڵەی شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانیی دەکەینەوە کە ناوچەکە و ئێراق تێدەپەرێت و لە سەروبەندی دامەزراندنی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستانە و گشت نیگاکان و هیواکان لەسەر هەر دوو سەرکردە و میراتگری قوتابخانەی کوردایەتیی و بارزانیی، بەڕێزان #نێچیرڤان بارزانی#ی و #مەسروور بارزانی#ی وەک سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت ی کوردستان هەڵچنراوە لە پێناو جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری و بەرەو پێشڤەبردنی پڕۆسەی گەشەسەندن و ئاوەدانی و پێشکەوتن لە گشت بوارەکاندا بەرەو کوردستانێکی بەهێز. [1]