ناوی هۆز: هۆزی ئەردەڵان
هەرێم: #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#
زاراوە: کرمانجیی ناوەڕاست
$سەرەتای سەرهەڵدانی هۆزی ئەردەڵان$
لەباری خوو و خدە و سرووشت و ئاکاری باش و کردەوەی چاک و فەرهەنگی مرۆڤایەتی و ئازایەتی و دەهەندەیییەوە، لە ژوور هۆزەکانی دیکەی کوردەوەن و لە هەموو سەردەم و کاتێکدا خانانی ناوداری بەشان و شەوکەتی خان ئەحمەد خان، کوڕی (دهەڵۆخان)، یان لێ هەڵکەوتووە کە شا عەباسی سەفەوی بەهۆی ئازایەتی و بەجەرگی و لێھاتووییەکی زاتییەوە کە لێی بەدی دەکرا، فەخر و شەڕەفی پێ بەخشی و (زێڕێن کڵاو خانم) ی خوشکی خۆی پێ مەرحەمەت کرد و هەر بە حوکم و ئەمری شای ڕەحمەتی، #موسڵ# و #ڕەواندز# و عیمادییەی گرت و چەند ساڵێک لە بەشی زۆری کوردستاندا حوکماتی کرد.
هەروەها، خوالێخۆش بوو خەسرەوخانی دووەم، نەبیرەی سوبحان وێردی خان، کە بە ئازایەتی و بەجەرگی و دەهەندەیی ناوی دەرکردبوو، کردەوەی گەورەی ئەوتۆی لێ وەشایەوە کە ناوی ناوداری لە ڕووپەڕی ڕۆژگار دا ماوەتەوە و یەک لەوانە، تێکشکاندنی خوالێخۆشبوو ئەڵا قووڵی خانی زەنگەنە بوو کە کورتەکەی بە شێوەی خوارەوەیە:
پاش ئەوەی زنجیرەی زەندییە، کۆتاییان هات، ئەڵڵا قووڵی خانی زەنگەنە کە حاکمی #کرماشان# بوو، سەودای داگیرکردنی ئێراق و کوردستانی کەوتە سەر و بە تۆپخانە و لەشکری زۆری کوردی کرماشان و سونقوڕ و کولیایی و لوڕەوە کەوتە ڕێ.
لە لایەکی دیکەوە، خەسرەوخانی بەهەشتیش لە #سنە#وە هات و هەردوو لەشکر لە سونقوڕ بەیەکیاندادا، دوای هەوڵ و تێکۆشانی زۆر، سوپای کوردستان سەرکەوت و ئەڵڵا قوڵی خان کوژرا.
خەسرەو خان ڕووی کردە کرماشان لە دوو فرسەخی شار، حاجی عەلیخانی مامی ئەڵڵا قووڵی خان، بە پێشکەشی زۆرەوە هات و داوای لێبووردنی کرد. خەسرەوخانیش گەڕایەوە بۆ کوردستان.
کارێکی دیکەی خوسرەخان، ڕاونانی جەعفەرخانی زەند بوو یەکێک لە جێگرانی کەریم خانی زەند، کە لە کە بە حەشیمەتی زۆری زەند و فارس و لوڕ و هتد.. ەوە، بە ئامانجی گرتنی ناوچەکانی کوردستان و ئێراق، هاتە #هەمەدان#. هەر ئەوەندەی هەواڵەکە گەیشتە گوێی خەسرەوخان، بە سوپای ئەردەڵانەوە کەوتە ڕێ لە بەهاری هەمەدان، هەردوو سوپا گەیشتنە یەک.
دوای شەڕ و پێکدادانێکی زۆر، خەسرەو خان سەرکەوت و جەعفەرخانی زەند لە گرێژەنە چوو، واتە شکا و هەڵات.
خەسرەوخان کەوتە شوێنی مەهدی بەگی شوقاقی کە شاعیرێکی ناودارە، لە خزمەتیدا بوو، چەند فەرد شیعری مثنوی بۆ پیرۆزبایی عەرز دەکات کەسەرەتاکەی ئەم فەردەی خوارەوەیە:
موسم دی خەسرەو بهمن و قار ۔
خیمە برافروخت چوگل دربهار
(لە مانگی یەکەمی زستاندا، ئەو خەسەرەوەی، ویقاری وەک بەهمەن (شای کەیانی)ە، وەک گوڵی سەردەمی بەهار خێوەتی هەڵدا).
هەروەها خەسرەوخان هەلی شکاندنی ئیسماعیل خانی زەندیشی بۆ هەڵکەوت.
یەکی دیکە لە خانانی ناودێری ئەردەڵان، ئەمانەڵا خان ی بەهەشتییە کە خاسە کوڕی هەر ئەو خەسرەوخانە بوو. ئەمانەڵا خان، لە سەردەمی خاڤانی عاقیبەت بەخێری خوا لێخۆش بووی بەهەشتی دا خودا لە دارالسروری بەهەشت بەرگی نووری لەبەرکات، شانازی و فەخری حکوومەتی کوردستانی پێ درا و خزمەتی بەرچاو و نۆکەرایەتی شایانی بۆ دەوڵەتی مەزنی ئێران و حەزرەتی خاقانی بەهەشتی کرد، لە خانانی ناودار و ئەمیرانی بەشان و شەوکەتی سەردەم و زەمانەی خۆی دەژمێررا و شاهەنشای دین پەنا چاوی گرتبووی کە خوالێخۆشبوو خەسرەو خانی سێیەم، کوڕی گەورەی ئەوی بە زاوایی خۆی قەبووڵ فەرموو و حوسنی جیهان خانم، ی پایەبەرزی کە نازناوی والیە بوو لێ مارەکرد و بەم شێوە فەخر و شانازی پێ بەخشی.
هەروەها فەخر و شانازیی زاوایەتی جەنابی پایەبەرز نایب السلطنە عەباس میرزا خودا خاکی سەرگۆرەکەی بۆن خۆش کات، بە ئەبیرەی ئەمانەڵا خان بەخشرا.
شاراوە دەمێنێتەوە کە زۆربەی هۆز و عەشیرەی ئێران پەیوەندیان بە ئەردەڵانەوە هەیە یا لە تۆرەمەی ئەوانن یاخود بەهۆی سەردانەواندن و ئیتاعەی بەنی ئەردەڵانەوە بەوان نیسبەت دراون.
هۆی ناونانی ئەردەڵان و ئەردەڵانی بەگوێرەی پەرتووکی مێژووی کورد [دەبێت نیازی #شەرەفنامە#ی بەدلیسی بێت]، ئەوەیە کە باپیرەگەورەیان ئاشەوان بووە و لە زمانی کوردی دا بە ئاشەوان دەڵێن ئەردەڵان
پاش ئەوەی باوەئەردەڵان بەحوکمی چەرخی ڕۆژگار تووشی هەژاریی ی نەداریی دەبێت لە شامەوە بەرەو ئامەد و مووسڵ دێت، دوای ماوەیەک لەگەڵ کچی
مەزنماڵێکدا پەیمانی ژن و مێردایەتی دەبەستێ و کوڕێکی لێی دەبێت کە ناوی کلۆڵ ی لێ دەنێن.
دوای ئەوەی کڵۆڵ گەورە دەبێت، لەبەر لێهاتوویی
زاتی و دەرکەوتنی نیشانەی ئازایەتی و بەجەرگی،
حکوومەتی مووسڵ و ئامەدی پێ دەدرێ هەتا ئەوەی لە سەردەمی غاڵب بوونی جەنگیزخان دا لەسەرکاریان لابرد و (ئەویش) بەژن و منداڵەوە ئەو ناوچەیەی بەجێ هێشت و لە شارەزوور گیرسایەوە.
پاش ماوەیەک، لەو شوێنەش دەوڵەت ماڵی پێکەوەنا و حکوومەتی پێ بەخشرا.ئێنجا لەسەرکار وەلانرا و چوو بۆ #پڵنگان# کە گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و شوێنێکە وەک قەڵا وایە و بارودۆخی سرووشتی بەشێوەیەکە، گیران و داگیرکردنی، بەهۆی سەختی و ئەستەم بوونی ڕێگاکەیەوە، گەلێ زەحمەتە. لەوێ، لەناو گۆرانەکاندا ، شان و شەوکەتێکی پێکەوەنا و بوو بەسەرۆک و خاوەن ئیختیاریان.
لەژێر دەسەڵاتی جەنگیزدا ، سەرلەنوێ گەڕایەوە سەر حوکم و بابان و کۆی و #حەریر# و #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#ی خستە ژێردەست و بەڕێوەبردنی کاری ئەو ناوچانە خرایە ئەستۆی لێزانی و لێهاتوویی ناوبراوەوە. وەچە و ئەوە و نەتیجەی ئەو، یەک بەدوای یەک لەو وڵاتانەدا گەیشتنە حکوومەتی بەڵام لە دواییدا بەهۆی زۆربوونی وەچەوە و وەک بەتایبەت لەناو کورداندا ڕەسمە، یەکییەتییان بوو بە چەند بەرەکی و نێوان ناخۆشی و بەپێی ئەوەی کەگوتراوە: حوکمی ناوچەکانی ئاکامی دووەرەکی، چارەڕەشییە » ناوبراو جگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەدەستچوو. ئینجا وردەوردە بەهۆی کردەوەی وریایانەوه، گوندی پلینگان یان کە بەدەست حاکمانی کەلهوڕەوە بوو، لەوان سەند و تێیدا نیشتەجێ بوون.
هەتا ئەوەی لە ساڵی 1046 دا، بەحوکمی (شاە سەفی) شەشەمین شای زنجیرەی سەفەوی، لە 1642 دا مردوە، قەڵای پڵینگانیان بەناوی ئەستەم بوونی شوێنەکە و زەحمەت بوونی هاتوچووەوە ڕووخاند و لە سنەدا نیشتەجێ بوون پێتەختی ئەردەڵانەکان لە پڵینگانەوە سەرەتا گوێزرایەوە بۆ حەسەناوا و پاشان بۆ سنە.
گوندی سنە، ئەو دەم سینە ی پێ دەگوترا ی شوێنی تایفەی کەوش زێڕینە بوو کە وەک دەگوترێت بنەچەکیان دەگاتەوە طوس ئنوذر. (ئەردەڵانەکان) لەوێ دەستیان کرد بە درووستکردنی بینا و مزگەوت و مەدرەسە هەتا ئەوەی وردەوردە ژمارەی دانیشتووان ڕووی لە زیادی نا و ئێستا بووەتە شارێکی خاوەن ئیعتیبار و لەگەڵ شاراندا حیسابی بۆ دەکرێ.
وردە وردە بەهۆی کردەوەی وریایانەوه، گوندی پڵینگان یان کە بەدەست حاکمانی کەڵهورەوە بوو، لەوان سەند و تێیدا نیشتەجێ بوون.
هەتا ئەوەی لە ساڵی 1046 دا، بەحوکمی شا سەفی بەهەشتی (شەشەمین شای زنجیرەی سەفەوی، لە 1642 دا مردوە)، قەڵای پڵینگانیان بەناوی ئەستەم بوونی شوێنەکە و زەحمەت بوونی هات و چۆوە ڕووخاند و لە سنەدا نیشتەجێ بوون (پایتەختی ئەردەڵانەکان لە پڵینگانەوە سەرەتا گوێزرایەوە بۆ #حەسەناوا# و پاشان بۆ سنە. وەرگێڕ).
گوندی سنە، ئەو دەم سینە ی پێ دەگوترا ی شوێنی تایفەی کەوش زێڕینە بوو - کە وەک دەگوترێ بنەچەکیان دەگاتەوە طوس نونر. [ئەردەڵانەکان] لەوێ دەستیان کرد بە دروست کردنی بینا و مزگەوت و مەدرەسە هەتا ئەوەی ورلە ۔ وردە ژمارەی دانیشتوان ڕووی لە زیادی نا و ئێستا بۆتە شارێکی خاوەن ئیعتیبار لەگەڵ شاراندا حیسابی بۆ دەکرێ. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=