نۆژەنکردنەوەی خانووەکەی مەلای گەورەی کۆیە
نۆژەنکردنەوەی ماڵی مەلا محەمەدی جەلیزادە (#مەلای گەورەی کۆیە#)، ئەو ماڵەی چرای زانست و ئایینی لێ داگیرسا و مەڵبەندێکی مەعریفی و ڕۆشنگەری کۆمەڵایەتی و سیاسیی بوو، دوای ساڵانێک لە وێرانەیی و داڕمان، بە هەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە (یەکێتی عەبدولواحید) و ئەندازیار و پسپۆڕ لە بواری شوێنەوار (هێمن نوعمان) و وەستا و کرێکارە خۆماڵییەکانی شاری #کۆیە#، قۆناغێکی باشی لە نۆژەنکردنەوە بڕیوە لەسەر هەمان نەخشەی خۆی کە مێژووی ئەو خانووە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (200) ساڵ بەر لە ئێستا (2025). [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 164 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!