ناو: ئاوات
نازناو: ئاوات قەرەداغی
ناوی باوک: شەهاب مستەفا حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1976
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
بڕوانامە: پەیمانگا
$ژیاننامە$
ئاوات شەهاب، ساڵی 1976 لە سلێمانی لەدایکبووە. ئەندامی کارای یەکێتیی هونەرمەندان، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەندامی کارای سەندیکای فۆتۆگرافەرانی کوردستانە، ماوەی 30 سی ساڵە تاکوو ئەمڕۆ 2025 وەک فۆتۆگرافەر و مۆنتێر و نووسەر و ئەکتەر کار دەکات، خاوەنی چەندین پێشانگای فۆتۆگرافییە.
لە چەندین کاری هونەری وەکوو ئەکتەر بەشداریی کردووە، کاری مۆنتاژ و مۆنتێریی لە چەندین فیلمدا کردووە، وەک نووسەر لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا بابەتی بڵاوبووەتەوە، لە هەمانکاتدا خاوەنی پەرتووکی (#پێنووسێک لە کەناری ئارامیدا#)یە پەخشان تەنزئامێز، وەپەرتووکێکی نوێیشی بەڕێوەیە بە ناوی (یادێک لە پیاوانی خودا) چیرۆک. [1]