=KTML_Bold=بۆ دەستەی ئەرشیفوانانی کوردیپێدیا، دەست خۆشیی=KTML_End=
ڕێز و سڵاو ....
کوردیپێدیا وەک پەرتووکخانەیەکی ئەلیکترونی بابەتیانە و پیشەییانەو بێلایەنانە و دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە ... ئەرشیفی نەتەوەییمان تۆماردەکەن. دەست خۆشیی لە دەستەی ئەرشیفوانانی کوردیپێدیا دەکەم و هیوادارم هەمیشە سەرکەوتووبن.
بەڕێزان ...
گەرچی کوردیپێدیا لەڕووی تەمەنەوە بچووکە بەڵام لەڕووی تێکۆشان و کارکردن زۆر گەورەیە و بەردەوام لە گەشەسەندن و پێشکەوتندایە و بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ لێکۆڵەرەوەکان و خوێنەران.
ئەرشیڤکردن زۆر گرنگ و پێویستەو دەبێتە سەرچاوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان و سامانێکی گەورەی نەتەوەییە.
جارێکی تر دەست خۆشیتان لێ دەکەم.
براتان:
#وەلید محەمەد سلێمان یوسف#
چالاکوانی سیاسی [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!