ناونیشانی بابەت: بیرەوەریی نەجمەدین کەریم لەسەر پەیوەندی سەرۆک بارزانی و کاک ئیدریسی نەمر
دکتۆر #نەجمەدین کەریم# دەڵێت: کاک
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و کاک مەسعود برا بوون.
هەڤاڵی حیزبیبوون، زۆر جار باسی ئەوە دەکرێت کەوا ناکۆکی هەبووە لەنێوانیان، بەڵام ئەو قسانە هیچ بنەما و ڕاستییەکیان نییە، ئەو قسانە ئیستاش بە شێوەی دیکە دەکرێن. من هەمیشە گوتوومە ئەوانە هیچ بنەمایەکیان نییە و درووستکراون، ئەوان بەردەوام ئیشەکانیان پێکەوە کردووە، بە ڕاوێژ لەگەڵ یەکتر کردوویانە، کە جەنابی #مەلا مستەفا# لە ژیاندا مابوو بە سەرپەرشتی ئەو کاریان کردووە، لەژێر دەستی ئەو پەروەردە بوون، بەو شێوەیەش پەروەردە کراون کە هەمیشە پێکەوە کاربکەن وەکوو برا و وەکوو برادەر و وەکوو هەڤاڵ، هەر بەو شێوەیەش بوون. بە ڕای من کێ دەبێتە سەرۆک و کێ دەبێتە وەزیر ئەوە مەسەلە نەبووە. مەسەلەکە لە لایان زیاتر بردنە پێشەوە و درێژە پێدانی خەبات بووە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان بگاتە مافەکانی. [1]