#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بەبۆنەی 79ەمین ساڵیادی دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاک #مەسعود بارزانی# و جێگرەکانی و سەرکردایەتی و ئەندامان و جەماوەری پارتی دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
=KTML_Bold=بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان=KTML_End=
بەبۆنەی 79ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆکی پارتی، سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەینەوە، لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکان و بەهێزترکردنی قەوارەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. [1]
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#16-08-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=