جارێک مەلا ساڵحی حەریق و مەلا ئەحمەدی لاسوور پێکەوە ڕەفیق ئەبن، مەلا ئەحمەد هەندێ هەنجیری پێ ئەبێ، لە مەلا ساڵحی ئەشارێتەوە و بەشی نادا. نزیکەی ساڵێک بەسەر ئەمەدا تێ ئەپەڕێ؛ ڕۆژێک لە «مەرخوز» لە مەدرەسەی فەقێکانا هەموو پێکەوە دائەنیشن، یەکێک لە فەقێکان تەفسیرێکی «بیچاوی» دێنێ و قسەی لە سوورەی «والتین» ەوە ئەکەن. مەلا ساڵح بیچاویەکە وەرئەگرێ سوورەتەکە ئەخوێنێ و ئەڵێ: «والزیتون و گور سنین.» مەلا ئەحمەد ئەڵێ: کەی وایە بابە؟! سوورەتەکە ئەڵێ: «والتین و الزیتون و گور سنین،» مەلا ساڵح ئەڵێ: ئاخر ئەوە بوو، پار تۆ تینەکەت شاردەوە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=