مەلا سالحی حەریق، کتێبی «گلنبوی»، لە مەلا عەزیز مفتی سولەیمانی وەرگرتبوو؛ هەرچەندە مەلا عەزیز داوای ئەکردەوە ئەو هەر نەیەدایەوە. لە ئەنجاما حەریق بە زمانی مەلا نەسرۆڵڵاهیی باوکیەوە ئەم دوو بەیتەی دانا و وتی:
بابی کوڕێکی بوو، چ کوڕ؟ ئەربابی مەعنەوی
ئەیوت لە ڕووی نەسێحەتەوە، دائمەن بەوی
وەک جەردە بێ، دە ڕۆڵە لە عومری منت کەوێ
نەیدەیتەوە بە مفتی، ئەفەندی گلنبەوی! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=