ئەحۆل و مەحۆل چوون بۆ وێستگەی شەمەندەفەر.
هەر ئەوان گەیشتن و شەمەندەفەرەکە ڕۆی، بەڕاکردن دوای کەوتن.
مەحۆل فریا کەوت و خۆی هەڵیایە ناوی.
ئەحۆلی داماویش، پێی نەما ولێی دانیشت و لە پڕیایە قاقای پێکەنین. لێیان پرسی: کاکە ئەوە بۆ پێ ئەکەنیت؟ خۆ براکەو بە جێ هێشتیت.
ئەحۆلیش وتی: ئی ئاخر منیش بەو کەرە پێئەکەنم،ئەوە هات بوو لەگەڵما بۆ خوا حافیزی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=