=KTML_Bold=بیرەوەرییەکی محەمەد عەلی یونس تۆوی بامەڕنی لەگەڵ ئیدریس بارزانی=KTML_End=
محەمەد عەلی یونس تۆوی بامەڕنی نووسەر و کارگێڕی ئیداریی لەشکری یەکی هێزی #ئامێدی#ی لە ساڵی 1965 کە فەرماندەکەی ئەسعەد خۆشەوی بووە، دەڵێت: جارێک من نەخۆش بووم، #ئەسعەد خۆشەوی# ئیزنی بۆم وەگرت بچم بۆ تاران کە شاری جوو و عەرەبان بوو. لە بامەڕنییەوە چووم بۆ قەسرێ، کاک
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی لەوێ بوو، خواحافیزیم لێ کرد و لەگەڵ خێزانم چووم بۆ ئێران. نزیکەی دوو مانگ لەوێ بووم، لە نەخۆشخانەی تاران چاوم بە پێشمەرگەیەکی هاوڕێم کەوت کە لەسەر تەختی نەخۆشخانە کەوتبوو. پێشتر لە زیندانی #موسڵ# پێکەوە بووین. ئەو ساڵی 1965 لە هێزی عیسا سوار لە ناوچەی زیوە بریندار بووبوو و هەردوو قاچی مردبوو. وتی: ئەگەر گەڕایەوە بارودۆخی من بە ئیدریس ڕابگەیەنه. لە گەڕانەوەدا چووم بۆ لای کاک ئیدریس کە لەگەڵ سوپاس کردن، بارودۆخی ئەو پێشمەرگەیشی پێڕابگەیەنم. #شەمسەدین موفتی# لەوێ بوو. ئەو نوێنەری بارزانی بوو لە تاران. بەڵام کاتێک من چووم، ئەوم له تاران نەبینی، کە هاتمەوە لەلای کاک ئیدریس بوو. باسی پێشمەرگە بریندارەکەم بۆ کاک ئیدریس کرد، زۆر ناڕەحەت بوو، وتی: چۆن بەبێ عیلاج لەوێ خستویانە. وەعد بێت بە زووترین کات پەیوەندی پێوە دەگرم. دوای ماوەیەک پێشمەرگە بریندارەکە گەڕایەوە و 2-3 ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد. لە هاتنەوەییدا سوپاسی منی کرد و وتی: کاک ئیدریس سەرکردەیەکی بە بەڵێن و نەرم و بە کردەوە بوو. کاک ئیدریس پەیوەندیی پێوە کردم و بە هەوڵی زۆری ئەو عیلاجم بۆ کرا. [1]