ناو: ئاگرین
ناوی باوک: دڵشاد
ساڵی لەدایکبوون: 1995
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کەرکووک#
$ژیاننامە$
لەدایکبووی ساڵی 1995ی شاری کەرکووکە، ئەو لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان پێشکەشکاریی لە چەند بەرنامەیەکی میوزیکی و پێشبڕکێی گۆرانیوتن کردووە. ئەو دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکان و لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان لە #زانکۆی سەڵاحەدین#ە. لە تەمەنێکی کەمەوە. لە ساڵی (2007)ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، توانیویەتی لە ڕێی میوزیک و بەرھەمە ھونەرییەکانی خۆیەوە، ملیۆنان بینەر و بیسەر لە ھەموو تەمەنەکان لە ھونەرەکەی کۆبکاتەوە.
لە ساڵی 2019، لە بەرنامەی (زە لێجند) لە کەناڵی ئاڤا وەک ئەندامی لیژنەی ھەڵسەنگاندن بەشداربووە، کە بەرنامەکە بۆ پێشڕبکێی گۆرانی وتن بووە.
لە ساڵی (2021) ئەلبوومێکی گۆرانی بەناوی ڕەنگار بڵاوکردەوە.
ساڵی 2007 خوێندن سەرەتای لە خوێندنگەی #مەولەوی# لە شاری کەرکووک تەواوکردووە و پاشان ساڵی (2010) خوێندی ناوەندی لە خوێندنگەی بانەڕۆژ لە شاری کەرکووک تەواوکردووە.
ھونەرمەند بەھۆی ئەو خولیایە زۆرەی بۆ میوزیک ھەیبووە ھەر زوو چووەتە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی کەرکووک بەشی میوزیک.
ساڵی 2010 ھونەرمەند لە ھەڵسەنگاندنی پەیمانگا بە پلەی یەکەم وەرگیراوە، ھەر (5) ساڵی پەیمانگای بە ئاسیتی یەکەم تەواوکردووە.
ساڵ (2015)ھەر لەگەڵ تەواوبوونی خوێندنی پەیمانگا بە بەشی میوزیک، ھونەرمەند ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆی سەڵاحەدین لە #ھەولێر#، دووبارە بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێژ وەرگیراوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە لە میوزیک لە ساڵی (2019).
ئاگرین دڵشاد لە ئێستادا2025 خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆسە لە میوزیک و ھەروەھا شارەزایی باشی لە چەندین ئامێری میویزیکی ھەیە.
=KTML_Bold=ئامێرەکانی میوزیک:=KTML_End=
(عود-پیانۆ-کیبۆرد-سەنتوور-جەمبوش-باڵەبان-بلوێر-دووزەلە-زوڕنا-ساز–کەمان-و چەندین ئامێری دیکەی میوزیکی دەژەنێت و شارەزیی تێیاندا هەیە.
=KTML_Bold=بوارەکانی میوزیک:=KTML_End=
ئاگرین دڵشاد جگە لە گۆرانی وتن، شارەزایەکی تەواوی ھەیە، لە چەند پیشەیەکی دیکەی پەیوەست بە ھونەرەوە، دەتوانێت وەک: (ئاوازدانەر، ڕێکخەری میوزیکی، ئەکتەر، نووسەری تێکستی گۆرانی) ڕۆڵێکی باش بینیوە لە ھونەری کوردیدا.
=KTML_Bold=پیشەی تەلەڤیزیۆن=KTML_End=
ھونەرمەند ئاگرین دڵشاد کەسایەتییەکی کاریگەریی دیار و سەرکەوتوی ناو میدیای کوردییە و بەردەوام لەسەر شاشەکانی میدیای کوردی دەبینرێت.
ھونەرمەند، وەک و پێشکەشکار و ئەندامی لێژێنەی ھەڵسەنگاندن لە پڕۆگرامی موزیکی و کاسایەتی لە میدیا و تەلەفیزیۆی کوردی دەرکەوتووە.
=KTML_Bold=پێشکەشکاری=KTML_End=
ئاگرین دڵشاد جگە لە گۆرانی وتن، پڕۆگرامێکی میوزیکی ھەبووە لە کەناڵی (کوردماکس) لە سەرەتای ساڵی ( 2019) بە ستایڵیکی نوێ پرۆگرامی ھونەری [بەستەری مردوو]ی، ھینایە ناو میدیای کوردی و لە ماوەی تەنیا شەش مانگ دا (12) پرۆگرامی پێشکەش کردووە بە میوانداری دەیان ھونەرمەندی دیاری ناوچەکە.
ئەو پرۆگرامە کاریگەی باشی ھەبووە، لەسەر بەرەوپێشبردنی میوزیکی کوردی. لەو ماوە کەمەدا دەنگدانەوەیەکی باشی لەناو ھەوادارانی ھونەری کوردی ھەبووە، بە ملیۆنان بینەری بەرنامەکەی ھەبووە لە تۆرە کۆمە ڵایەتییەکان و یوتیوب.
=KTML_Bold=لێژنەی ھەلسەنگاندن و دادوەری لە پرۆگرامی ھونەری=KTML_End=
لە ماوەیەکی کەمدا پێگەیەکی جەماوەری باشی ھەبوو لەناو ھەوادارانی میوزیکی کوردی زۆر بە زووی بوو بە ئەندام لە لێژێنەی دادوەری و ھەلسەنگاندنی یەکێک لە بەھێزێترین پرۆگرامەکانی گۆرانی وتن بە ناوی (زە لیجیند) لە تەلەفیزیونی (ئاڤا تی ڤی) لە ساڵی (2019)، لەم بەرنامەیەدا وەک و لێژنە ئاگرین دڵشاد لە ( 25) ئەڵقە بەشدار بوو تەنیا پرۆگرامی کۆتا ماوە کە لەبەر بارودۆخی تەندرووستی و بڵابوونەوەی (کۆڤید-19) تەواو نەکراوە.
ئەو بەرنامەیەژمارەیەکجگار زۆر بینەری بوولەھەرچوارپارچەی کوردستان. ھەتا ئێستاش بینەری بەرنامەکە ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبووندایە و یەکێک بووە لەو بەرنامانەی کە ھەرچوار پارچەی کوردستان بە تاسەوە بینەریبوون.
=KTML_Bold=بەرھەمەکانی=KTML_End=
ئاگرین دڵشاد لە ساڵی 2007 ەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن و خاوەنی زیاتر لە (100) بەرھەمی گۆرانییە و بەڵام سەرجەم بەرھەمەکانی بڵاونەکردووەتەوە. چەندین بەرھەمی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردووەتەوە و تەنیا لە ساڵی (2020) ئەلبوومێکی بڵاوکردووەتەوە. کە بە ناوی (تێناگەی) بوو و سەرجەم گۆرانییەکانی بەرھەمی نوێن لەناو میوزیکی کوردی و لە (12) «گۆرانی» پێکدێن.
=KTML_Bold=ئەلبوومی تێناگەی=KTML_End=
1- گەر 2- ھەموکەسم 3- تێناگەی 4- بڕۆدڵم 5- درۆیە 6- دوا نامە 7- شەڕی دونیا 8- بڵێم چی 9- بەداخەوە 10- سەعات چەندە 11- تۆ ئەو کەسەی 12- میناگیان[1]