بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندە و پەڕڵەمانتار و مامۆستایانی زانکۆ و نووسەر و ڕۆشنبیران، ڕێوڕەسمی ناساندنی پەرتووکی (#شێخ ئەحمەدی بارزان# لە ئاوێنەی ئایین و عیرفاندا) لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو کە نووسەرەکەی ڕەشید مەلا عەلی بوو، هەر بەو بۆنەیەوە پانێلێک بەڕێوەچوو، تێدا ناوەرۆکی پەرتووکەکە لەسەر ژیان و بەرخودانی شێخ ئەحمەدی بارزانی و بارزانییەکان لە پێناوی بەرگریکردن لە شوناس و مانەوەی کورد خرایەروو، هاوکات هەستی شۆڕشگێڕیی و نەتەوەیی شێخ ئەحمەدی بارزانی دووپاتکرایەوە بەشێوەیەک خۆی بە بەرگریکاری مافەکانی گەلی کوردستان زانیووە لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا هەڵوێستی نواندووە و بەرگری کردووە، کەسێکی شۆڕشگێڕ و دادگەر و دونیا نەویست بووە، بە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ناسراوە، شێخ ئەحمەد بارزانی لە ساڵی 1896 لە گوندی بارزان لەدایکبووە، بە خودانی بارزان بانگیان کردووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 180 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!