لە ئەشکەوتەکەی #چەمی ڕێزان# کۆبوونەوەی پێشمەرگەکان دەکرا بە سەرپەرشتی #مام جەلال#، کاتێ دەنگی کۆپتەر و فڕۆکەی ڕژێم هات تێکڕا هەموویان چوونە ناو ئەشکەوتەکەوە، بە تەنها چایچییەکەی مام جەلال نەبێت لەبەر دەرگا وەستا و نەجوڵا.
دوای کۆتایی هاتنی دەنگی کۆپتەر و فرۆکە و ئەمانی لە ناوچەکە، مام جەلال بانگی کرد و وتی: ئەم دەمانچەیەت ئەیەمێ، بەڵام پێم بڵێ بۆ ڕات نەکرد؟
وتی: مامە بەراستی قاچەکانم عەرزی نەگرت بەدوامدا نەدەهاتن و زیڕەم کردبوو، کەمێ مابوو بیکەم بە خۆما (خۆم پیس بکەم)، تێکڕا دایانە پێکەنین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=