ناونیشانی بابەت: وتارێکی محەمەد مەلا قادر لەبارەی کۆنفرانسی ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقی لە تاران
لە م بارەیەوە #محەمەد مەلا قادر# ئەندامی پێشووی مەکتەب سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە وتارێکیدا کە ڕۆژی#02-02-2014#، لە سایتی گۆڤاری سفیل دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ کۆنگرەی پشتیوانانی گەلی ئێراق لە تاران و ڕۆڵی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی لەو کۆنفرانسەدا دەکات و دەڵێت لە کۆنگرەی بە ناوی (نصرة الشعب العراقي) واتە کۆنگرەی دەربازکردنی گەلی ئێراق کە نزیکەی 2000 ئێراقی و ئێرانی تێیدا بەشدار بوون، خەڵکانی بیانیشی تێدابوو، بە چەندین جۆر بیروباوەڕی سیاسی و ئایینی جیاواز کۆماری ئیسلامی سەرپەرشتی دەکرد و ئاڕاستەی دەکرد شاندی پارتی بریتی بوون لە حەوت کەس کە کاک ئیدریس بارزانی سەرپەرشتی دەکردن شاندی یەکێتی چوار کەس بوون کە #نەوشیروان مستەفا# سەرپەرشتی دەکردن شاندی حزبی سوسیالیست #ڕەسوڵ مامەند# سەرپەرشتی دەکرد. هەندێک کوردی ئیسلامیش هەبوون کە لە دواییدا ناویان بوو بە بزووتنەوە و حیزبوڵڵای کورد بە سەرپەرشتی شێخ محەمەد خالیدی خواڵیخۆشبوو. لەو کۆنگرە گەورەیەدا، 14 ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی و سۆشیالیستی تێدابوو، هەرچەندە ژمارەکە بۆ کورد کەم بوو، بەڵام ئامادەیی باشیان هەبوو، چونکە نوێنەرانی خەڵکی کوردستان بوون و سەربە سێ حیزبی بەهێز بوون نزیکەی 15 هەزار پێشمەرگەیان هەبوو، بۆیە حسابی تایبەت بۆ نوێنەرایەتی کورد دەکرا. لەناو کۆنگرەکەدا 6-7 لیژنە داندرابوون، لە هەر لیژنەیەک یەک دوو کەس لەم سێ حیزبەی تێدابوو، لیژنەیەک هەبوو بە ناوی ئاییندەی ئێراق، ئەم لیژنەیە کاک ئیدریسی نەمرى تێدابوو، لەگەڵ برادەرانی دیکە. کاک ئیدریس وتاری هاوبەشی ئەم سێ پارتەی خوێندەوە، کە وتاریکی تێروتەسەل بوو و بەڕوونی تێیدا باسی لە مافی چارەنووس کردبوو بۆ کورد و کوردستان، بەڵام ئەو کاتە مافی نۆتۆنۆمی ڕاستەقینە پێشبینی دەکرا. بەڵام لیژنەی ئاییندەی ئێراق کە کاک ئیدریس بارزانی تێیدا نوێنەرایەتی لایەنی کوردستانی دەکرد، دەیانەویست بە هیچ شێوەیەک کێشەی کورد لە کۆنگرەکە دا باسی لێوەنەکرێت و بۆ دواڕۆژ بمێنێت، بۆیە هەر سێ لایەن کۆبوونەوە و بڕیاریاندا سێ پێشنیار بخەنە ڕوو:
یەکەمیان-مافی چارەنووس.
دووەمیان-حوکمی زاتی ڕاستەقینە.
سێیەمیان-مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.
وەک دەگوتریت کەمترین داخوازی و لاوازترین داخوازی بێت.
بڕیاردرا کاک ئیدریس بارزانیی نەمر دەسەڵاتدار بێت بۆ گفتوگۆکردن لە کاتی باسکردنی کێشەی کوردستان. هەروەک بڕیاردرا هەموو بەشدارانی هەرسێ لایەنەکە لە کاتی ئەو بابەتەدا لیژنەکانی خۆمان جێبهێڵین و بچینە ناو ئەو لیژنەیەوه، ئەگەر هیچ لەو سێ داخوازییە پەسەند نەکرا، ئەوا کۆنگرەکە بە جێبهێڵین. بە کورتی بابەتەکە لەناو ئەو لیژنەیە هاتەکایەوه، ئێمەش هەریەکەمان چووینە ناو لیژنەی ئاییندەی ئێراق و لەوێ کێشەکە زۆری خایاند و گفتوگۆی زۆر کرا، لانی کەم 2-3 کاتژمێری پێچوو، لە ئەنجامی گفتوگوکاندا بڕیاردرا کە کێشەی کورد کێشەیەکی ڕەوایە لە ئێراقدا و دەبێت خەڵکى کوردستان مافە ڕەواکانی لە ئاییندە دا بۆ دەستەبەر بکریت.
دوای تەواوبوونی کۆنگرەکە، کاک نەوشیروان مستەفا و کاک دوکتور #فوئاد مەعسوم# هاتن بۆ لای ئێمە داوایان کرد بچینە لاى کاک ئیدریس من و کاک #فازل میرانی# و #فەلەکەدین کاکەیی# لەگەڵیان چووینە لای کاک ئیدریس، لە ژوورەکەی خۆی لە هۆتێلەکه. هەر پێنجمان بەیەکەوe چووینە لاى، لەوێ کاک نەوشیروان زۆر بە ڕاشکاوی سوپاسی کاک ئیدریسی کرد و پێیگوت: بەڕاستی کەم کەس هەیە لەم کاتانەدا بە م شێوەیە بەرگری لە مافی نەتەوایەتی کورد بکات بۆیەش وەک پێشمەرگەی خۆت حیسابم بکە بەڕاستی من پێشتر لە دوورە و زۆر لە دژت بووم، بەڵام لێرە بەداخەوە بە پێچەوانەوە دەبم. بەڕاستی کاک ئیدریس لەم کۆنگرەیەدا پاڵەوانی بەرگری لە مافی کورد و کوردستان بوو.
دوکتۆر شەوکەت بامەڕنی وێنەکان و بەڵگەنامەکانی ئەو کۆنفرانسەی لای خۆی پاراستووە لەگەڵ وتاری کاک ئیدریس کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی کردووە. بۆ زانیاریی زیاتر سەرنج بدەنە دەقی ئەو وتارە زۆر گرنگەی ئیدریس بارزانی کە بە زمانی عەرەبی پێشکەشی کردووە و مامۆستا دڵشاد مستەفا وەسانی وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی:
=KTML_Bold=بەناوی خوای گەورە و میهرەبان=KTML_End=
برام سەرۆکی کۆنگرەی پشتیوانانی گەلی ئێراقی بەڕێز...
برایانی ئازیز...
سڵاوی خواتان لێ بێ...
ڕێگەم بدەن سڵاوی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هێزە پێشمەرگە قارەمانەکانتان لە باشووری کوردستانەوە بۆ بگوازمەوە کە لەناو وڵاتدا ڕووبەڕوو بەرەنگاری بەهێزترین دوژمنی دڕندە بوونەتەوە. ئاواتەخوازین ئەو کۆنگرەیە سەرکەوتوو بێت و چەندین بڕیار دەربکات کە لە خزمەتی ئەرکی ئاڕاستەکردنی هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی ئێراقی بێت، هەروەها تێکۆشانی هاوبەشی گەلی ئێراق دژی ڕژێمی خوێناوی بەهێز بکات، لە پێناو ڕووخانی ئەو ڕژێمە، وەکوو ئەرکێکی سەرەکی و ڕاستەوخۆ بەرانبەر گشت ئێراقییەکان بە جیاوازی بیرورا سیاسی و ئایینی و نەتەوەییەکانیان.
ئەو ڕژێمە تاوانی بەرانبەر گەل و وڵاتەکەمان کردووە، نقوومی ناخۆشی و مەینەتی کردووە، ترسێکی مەزنی لەنێوانیان بڵاوکردووتەوە، بە جۆرێک مێژووی نوێی ئێراق بەم جۆرەی بە خۆیەوە نەبینیوە، هەروەها کارەساتێکی مەترسیداری بە سەردا هێناوە، ئەویش بەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگ لە ساڵی 1980 لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو کارەساتە تا ئیستاش بازنە و کاریگەرییەکانی فرەوان دەبن و بارگرانی زیاتر دەبێت لەسەر سنگی گەلی تێکۆشەر و ئارامگرمان. ڕژێمیش بەم جەنگە شێتانەیەی خزمەتی ئامانجەکانی ڕێککەوتنامەی کامپ دیڤیدی خیانەتکار دەکات و لە هەمانکاتیش خەباتی گەلانی عەرەبی لاواز دەکات، وەکوو چۆن بەردەوامە لە هەڵوێستە دوژمنکارییەکانی بەرانبەر وڵاتان و هێزە ڕزگاریخوازە عەرەبییەکان لە پێشیانەوەش کۆماری عەرەبی سووریا و وڵاتی لیبیا و بەرگریکاری فەلەستینی و...هتد.
برایانی بەڕێز... ڕژێمی دیکتاتۆری بەغدا چەندە لە ڕووخان و کەوتن نزیکتر دەبێتەوە، زیاتر شێت و هار دەبێت کە ئەمەش بەهۆی بارگرانی تەنگژەی سیاسیی ناوخویی و قەرزی زۆر و زەبەلاحەکانییەوەیە بەهۆکاری تێچووە زۆرەکانی جەنگ، هەروەها بەرانبەر تەریکبوونى لەلایەن زۆرینەی گەلانی ئێراق و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرخۆدانی سیاسی و چەکداری لە دژی، بۆیە هەڵمەتی یەک لە دوای یەکی سەرکوت کردن و ڕاوەدوونان و لەناوبردنی بە کۆمەڵی نیشتمانپەروەرانی ئێراقی بەبێ جیاوازی دەستپێکردووە و ئازادی هەموو ڕۆڵەکانی گەلی بەرتەسک کردووەتەوە و بە دەیان کەسیش لە سێدارە دەدات لەوانەی دژی جەنگ و ڕژێم دەنگ بەرز دەکەنەوە، بە جۆرێک گەر هەموو تاوانەکانی ئەو ڕژێمە بەرانبەر مرۆڤی ئێراقی بژمێرین، ئەوا بە سەدان و هەزاران کەسی بە تاک و بە کۆمەڵ لە ناوبردووە، ئەمە جگە لە کاریگەرییەکانی جەنگ و کارەساتەکانی و قوربانییەکانی کە بە سەدان هەزار کەس دەخەمڵێنرێت.
لێرەدا ڕووداوێکی دەگمەن لە مێژووی تاوانی ڕژێم باس دەکەین کە لە ساڵی 1983 زیاتر لە 8 هەزار هاووڵاتی کوردی بارزانی دەستگیرکرد و لەو کاتەوەش هیچ هەواڵێکیان نییە و تا ئەمڕۆش چارەنووسیان نادیارە، ئەوان هیچ تاوانێکیان نەکردبوو، بۆیە پێمان وایە هیچ بەشێکی تری گەلی ئێراقی ڕووبەڕووی کارەساتێکی بە کۆمەڵی ئاوا نەبووەتەوە.
ڕژێم پیرۆزییەکانی خەڵکی پێشێل کردووە، هەستی ئایینی و نەتەوەیی پێشێل کردووە، پەیوەندی مرۆڤایەتی لەکەدار کردووە، کاری تێکدەرانەی گەیشتووەتە پەیوەندییەکانی خێزانیش، هەروەها کاری بۆ گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتووان و مێژووی گەلی ئێراقیش کردووە، ئەمەش بە پڕکردنی وڵات بە کەسانی بیگانە و بڵاوکردنەوەی فسادی کۆمەڵایەتی بە پلانی پێشوەختە.
برایان.. حەزم لێیە باسی لایەنێکی تایبەت بە تاوانەکانی ڕژێمی فاشی بکەم و سەرنجتان بۆ مەینەتی چەند بارەی گەلی کوردستان ڕابکێشم، لێرەدا مەبەستم ئەوە نییە لە گەورەیی مەینەتی هەموو گەلانی ئێراق کەم بکەمەوە، چونکە گەلی کورد بە دەست هەمان مەینەتییەکانی ڕۆڵەکانی دیکەی ئێراق دەناڵێت، چ بە هۆکاری جەنگە دوژمنکارییەکەی، چ بە هۆکاری چەوساندنەوەی سیاسی. جگە لەمانەش گەلەکەمان ڕووبەڕووی جەنگێکی تریش بووەتەوە، ئەویش جەنگی دوژمنکارانە و زاڵمانەی ڕژێمە دیکتاتۆرەی یەک لە دوای یەکەکانە کە زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەی دەبەن. لە بەرانبەر ئەمانەشدا گەلی کورد لەم ماوەیەدا شەڕێکی بەرگریکارانە و بەرخۆدانێکی چەکدارانەی دوورودرێژی لە خۆی کردووە. شۆڕشی چەکداری کوردیش لە بەهاری ساڵی 1976 دووبارە هەڵگیرسایەوە و تا ئیستاش هەر بەردەوامە. شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش لە ساڵی 1979 هێزێکی بەهێزتری بە خەباتی ئازادیخوازیی کورد بەخشی، وەکوو چون بووە ئیلهامبەخشی گەلانی دیکەی ناوچەکەش. ئەمڕۆ کە شەڕ بەردەوامە لە بەرەکانی جەنگی قادسیەی شوم کە ڕژێم هەڵیگیرساندووە، لە لایەکی تریش جەنگێکی زاڵمانەی تری لەسەر خاکی کوردستان هەڵیگیرساندووە. ململانییەکان بە شێوەیەک تێک چڕژاون کە بووەتە هۆکاری ئەوەی زۆر کەس وەکوو خۆی شەڕەکە نەبینێت. دووبارە دەڵێم، مەبەستم ئەوە نییە خەباتی گەلی ئێراق پارچەپارچە بکەم، بەڵام پێویستە هەموو لایەک بە درووستی و بابەتیانە ئەو دیاردەیە ببینن. بۆ سەلماندنی ئەمانەش دەڵێم، ڕژێمی سەدام بەشێکی فراوانی لە کوردستان خاپوور کردووە، گوندی ڕووخاندووە ژیانی نەهێشتووە، بەرهەمهێنانی نەهێشتووە، شار و ژیانی هاووڵاتییانیشی تێکداوە.
برایانی نازیز... وێرانکردنی باشووری کوردستان گەیشتووەتە ئاستێک کە لە هیچ شەڕێکی ناوخویی هاوچەرخ نموونەی نییە و نابینرێت، نە مەگەر ڕاست بێ نە وەی ڕوودەدات ناوبنێرێ بە جەنگی ناوخویی گەر ئەمانەش لە ڕاستیدا بەرخۆدانی گەلێکی چەوساوە و بێبەش بێت لە هەموو مافێک بەرانبەر ڕژێمێکی فاشی کوێر کە جگە لە وێرانکردن هیچ شتێک سیاسەتی لەناوبردن کە بنەمای بەرنامەی ڕژێمە، لەناوبردنی گەلی کورد و وێران کردنی خاکەکەیەتی، هەڵکەندنی کوردە لە خاکەکەی جا بە هەر ڕێگە و شێوازێک بێ، ڕژێمەکانی پێشووش هەمان کاریان دەکرد، بەڵام لە ئاستێکی بەرتەسکتردا. ڕژێمی ئێستا لە ساڵی 1976ەوە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی بەرفراوان کە ئەنجامەکەی، وێران کردنی 1500 گوند بە درێژایی هێڵی سنووری لەگەڵ تورکیا و ئێران بە قوڵایی 20 کیلۆمەتر بە کۆترەی فەرمانی فەرمی ڕژێم، واتە وێرانکردن و خاپوورکردنی ڕووبەری نزیکەی (16000) کیلۆمەتری چوارگۆشە بە شێوەیەک وشک و تریان سووتاند و کانیاوەکانیشیان تەقاندەوە. لە ساڵانی 1976-1978یش زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتیی کوردیان لە ناوچەکانی خۆیان ڕاگواست کە زۆربەیان بۆ باشووری ئێراق ڕاگویزران، هەموو ئەو کارانەش بە شێوەیەکی زۆر درندانە ئەنجام دەدران تا ڕادەی ئەوەی پیرۆزییەکانیش پێشێل دەکران. پێشتر و دواتریش ڕژێم هەر بەردەوام بوو لەسەر بە زۆر کۆچپێکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی دیالە، #کەرکووک#، #مووسڵ# و...هتد، لە شوێنیشیان هۆزە عەرەبییەکانی نیشتەجێ دەکرد، ئەمانەش هاووڵاتییانی شارەکان بە کاسب و کرێکار و فەرمانبەرانیشی دەگرتەوە. ئەو پرۆسانە دوای ساڵی 1980 بە شێوەیەکی توندتر بەردەوام بوو، بە جۆرێک ئەو گوندانەی کاول کرابوون ژمارەیان لە نیوەی گوندە کوردییەکان زیاتر بوو، تەنیا لە ساڵی (1985) (260) گوند لە شارە کوردییەکان ڕوخێندران و سووتێندران. وردتریش لە (200) گوندی خاپوورکراوی شارەکانی #هەولێر#، کەرکووک و #سلێمانی# (4750) ماڵ و خانو خاپوور کران.
لە ئاکامی ئەو کارە ترسێنەرانەش 8900 خێزانی جووتیار کە کۆی خەڵکەکەی نزیکەی 55 هەزار کەس دەبوون دەربەدەر بوون و زۆربەیان ڕوویان لە ناوەندی شار و شارۆچکەکان کرد، یاخود ناچار کران دژ بە ڕۆڵەکانی گەلەکەیان چەک هەڵبگرن. بەم شێوەیە ڕۆژ دوای ڕۆژ پارچە زەوییە کشتوکاڵییە جێهێڵدراوەکان ڕێژەکەی زیاتر دەبوو.
لە مانگی شوباتی ڕابردوو ڕژێم ئاگاداری گشت گوندەکانی هەر 4 شارەدێی (دیانا، کەندێناوە، تەقتەق، گوێڕ)ی سەربە پارێزگەی هەولێری کردەوە بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن بۆ کۆچکردن بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێیەکان کە لەنێوان هەولێر و پردێ دەکرێنەوە کە بە گوێرەی ڕووپێوی فەرمی دەسەڵات ڕووبەری زەوی ئەم ناحیانەش (2380) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ئەمڕۆکەش ئەو گوندانەی کە دەکەونە قوولایی نیشتمان و دەوروبەری شارەکان و دوورن لە بەرەکانی جەنگ بە شێوەیەکی بەرفراوان خاپوور دەکرێن، واتە هۆکار ئەوە نییە کە گۆڕەپانی جەنگن، گەر دەسەڵاتیش بەهانەی نەوەبێت کە پێشمەرگەی هێزە کوردستانییەکان دەگەنە ئەو گوندانەی کە ئەمەش واتای نەمە دەگەینێت کە چالاکییەکانی پێشمەرگە فراوانبوونی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەرنامەی سەرەکی ڕژێم شتێکی ترە، ئەوان پلان دادەڕێژن بۆ ئەوەی گوندەکان لە هەر شوێنێک بن خاپووریان بکەن. بۆیە لە ماوەی 2 مانگی ڕابردوودا 47 گوندی کورد لە شارەکانی کوردستان بە بلدۆزەر ڕووخێنراون یان بەهۆی تۆپبارانکردن و بۆمببارانکردنی فڕۆکەکان سووتێندراون، هەموو ئەمانەش بوونەتە هۆکاری ئەوەی ژمارەی دانیشتووانی ناوەندی شارە کوردییەکان زۆر زیاد بکات، لە سەرژمێرییەکی فەرمی ڕژێم دەرکەوتووە کە ٪73ی کۆی دانیشتووانی پارێزگەی هەولێر لە ناوەندی شارن، ئاشکرایە هەموو ئەمانەش چ گرفت و تەنگژەیەک بۆ هاووڵاتییان درووست دەکات لە هەموو بوارەکانی ژیانەوە. بۆیە لێرەدا دەپرسین ئەم بارە بە کوێمان دەگەینێت؟ هەروەها کاولکاری و تێکدان گەیشتووەتە دامودەزگاکانی پەروەردەکردن، تەندرووستی و خزمەتگوزارییە پێویستەکانیش هەر لە ماوەی ئەمساڵی خوێندندا (748) قوتابخانە لە گوندە کوردییەکان داخراون و ژمارەشیان بەردەوام لە زیادبووندایە. هەروەها ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان و هتد، لە سەدان گوند بڕدراون. بۆ هەموو ئەوانەی باسمان کردن و زیاتریش لیستی تەواومان هەیە بەڵام لەبەر کەمی کات تەنیا دەپرسین ئەو لەناوبردنە بە کۆمەڵە بۆچی؟ ئایا توانیومانە هەندێک لایەنی ئەو مەینەتییانە بگوازینەوە بۆ ڕای گشتی دەرەوە؟ هەروەها دەپرسین: گەلی کوردستان داوای چی کردووە تاکوو بەم جۆرە دڵڕەقانەیە لەناوببرێت؟ ئایا لە مافی ئاسایی و ساکار زیاتری داواکردووە کە مرۆڤایەتی بۆ هەموو گەلانی دنیای دیاری کردووە؟ ئایا لە مانەوە و تەعبیرکردن لە بوونی نەتەوەیی خۆی زیاتری داواکردووە؟ بزووتنەوەی کوردی تەنیا داواکاری بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ناوچە زۆرینە کوردنشینەکانی کردووە، ئەمە چ زیان و زەرەرێکی هەیە؟ ئایا گەلانی دیکەی ئیسلام و گەلانی جیهان لەم مافە سادە و ساکارانە بێبەشن؟ ئایا هەموو دانیان بەوەدا نەناوە کە کوردیش گەلێکە وەکوو هەموو گەلانی دونیا؟ پاشان گەلی کورد لە ئێراق گوتوویەتی و ئێستاش دەڵێت ئەو پێکەوە ژیانی بە برایانە و دڵسۆزی هەڵبژاردووە لەگەڵ ئێراقییەکان بۆ بنیاتنانی دواڕۆژێکی باشتر بۆ هەمووان بەڵام بە مەرجی ئەو مافەی پێ بدرێت و ئازادانە تەعبیر لە بوونی خۆی بکات و یەکگرتنییشی لەگەڵ هەمووان لەسەر بنەمای یەکگرتنێکی ئازادانە و ڕێزگرتن بێت.
لە بەرژەوەندی گەلی کوردە خەباتی دادپەروەرانەی هەموو گەلانی ئێراق بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری سەددام سەرکەوتن بەدەستبێنێت و کۆتایی بێت بە شەڕە دوژمنکارییەکەی و گەلانی ئێراق خۆیان سیستەمێکی حوکم بۆ خۆیان دیاری بکەن بەگوێرەی بەرژەوەندی و ئارەزوویان لە ئازادی و پێشکەوتن، ئەمەش بە بڵاوکردنەوەی ئازادیی سیاسی بۆ هەموو هێز و حیزبە نیشتمانییەکان و هەروەها دابینکردنی ئازادییە گشتییەکانی تر بۆ ئەوەی هەموو هێز و حیزب و چین و توێژەکانی گەل و نەتەوەکان لە هاوپەیمانییەکی نیشتمانی کۆببنەوە و یەک هەڵوێست بن بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەوەی دیکتاتۆر خاپووری کردووە. لە ئێستادا ڕژێم لەم جۆرە یەکێتییەی نێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەترسێت، ئەو کاتەش ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە هێزە کوردستانییەکان توانیان ناکۆکییە داخبارە پێشووەکانیان وەلا بنێن و لوولەی تفەنگەکانیان بەیەکەوە کردە دوژمن، ئینجا تێبینی ئەوەمان کرد کە چۆن هێزەکانی ڕژێم هێرشی توندیان کردە سەر بنکەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و دواتریش هێرشیان کردە سەر بنکەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی تر، ئەم هێرش و پەلامارانەش ئامانجی خۆیان نەپێکا بەهۆی ئازایەتی پێشمەرگە و ورەبەرزییان لەگەڵ ورەبەرزی جەماوەری گەل لەژێر کاریگەریی یەکییەتی خەباتی هێز و لایەنە کوردییەکان.
ئاواتەخوازین ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی بە جیاوازی لایەنەکانی و بیروڕایان یەکبگرن، هەروەها گەلانی ئێراق بە شیعە و سوننە و کەمینە ئایینییەکان و عەرەب و کورد و تورکمان و هتد، یەکبگرن بۆ ڕزگارکردنی نیشتمان لە مەینەتی حوکمی گەل بۆ گەلیش بچەسپێت، هەروەها لە پێناو ئەوەی گەلی کورد بە مافە ڕەواکانی شادبێت لە بەڕێوەبردنی کارەکانی خۆی هەروەها بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانیش کە بە خوێن و قوربانیدان لە ئاداری 1970 بەدەستهاتوون، گەشەیان پێ بدرێت هەروەها بۆ ئەوەی هەموو پڕۆسەکانی بەعەرەبکردن و (تەهجیر) کۆتاییان پێ بێت و هاووڵاتییانی کوردیش بە گەڕانەوەی زێدی خۆیان و لە ئاسمانی ئێراقی ئازاد و خۆشەویستی و برایەتیدا بەش بگرنەوە.
دواجار سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بە ڕابەری ئیمام خومەینی (خوا بیپارێزێت) بۆ ئەو پاڵپشتییەی لە خەباتی گەلی ئێراقی دەکات و میوانداری ئەو کۆنگرەیەی کرد لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ یەکگرتنی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی. [1]