=KTML_Bold=وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێک ناوی (926) زیندانی سیاسی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانە 25-09-2022=KTML_End=
#وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان# لیستێکی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (مووچەی)ی بەردەوام ڕائەگەیەنێت.
لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (1411)
لەرێکەوتی#25-09-2022# تایبەت بە خەرجکردنی (منحە)، مووچە ناوی (926 ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ مووچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاکسازی وردەبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لە کاتی هاتنی مووچەی مانگی (10 )ی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
1 ئەو بەڕێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پیویستیان بە شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەکان تەواو بکەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2 ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
3- ئە وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى تریان هەیە لە ماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى زیندانییە سیاسییەکان بکەن کەمنحەى زیندانى سیاسى وەرناگرن و مووچەکەی تریان هەڵدەبژێرن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=