لە بارەی کوچی دوایی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی، حەمید حسێن مەلا #حەمید ئەفەندی# لە وتوێژێکی تایبەتدا کە دەنگی لای من (نووسەری پەرتووک) پارێزراوە دەڵێت:
-من لە ناوچەی سلیڤان و شەمێران بەرپرسی لقی پێشمەرگە بووم. هەندێک وردە گلەیی لەنێوان ئێمە و سوپای ئێراندا لە ناوچەکەدا هەبوو، ئەوان سکاڵای ئێمەیان کردبوو. کاک ئیدریس ئاگاداری کردم کە بچم بۆ کەرەج و من چووم و لەگەڵ کاک ئیدریس و #عوسمان قازی# و دکتۆر شەوکەت بامەرنی چووین بۆ تاران و لە سەربازگەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دانیشتین. کاک ئیدریس بە هەڵسوکەوتی نەرمی خۆی توانی کێشەکە چارەسەر بکات و ئێمە گەڕاینەوە. لە تاران بووین کە کاک ئیدریس وتی هەندێک گرفتی دڵم هەیە بۆ نەچین پشکنینێکی دڵ بکەم. وتمان با بچین کەچی پەشیمان بووە و وتی مەگەر ئێمە بەیانی ناچین بۆ #ورمێ# لەوێ دەوەستم و پشکنینەکە دەکەم. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 28 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!