ناونیشانی بابەت: بیرەوەرییەکی محەمەد مەلا قادر لەسەر کوچی دوایی ئیدریس بارزانی
#محەمەد مەلا قادر# ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو سەردەمەی پارتی دیموکرات لەو کۆبوونەوەیە دەدوێت کە بڕیار وابوو کاک
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی بەشداری تێدا بکات بۆ ئاشتکردنەوەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و حیزبی شیوعی ئێراق و دەڵێت:
- ڕۆژی #31-01-1978# لە مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی #فەرەیدون عەبدولقادر# ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو کاتی یەکێتی و شاندی حیزبی شیوعی ئێراقی بە سەرۆکایەتی شادەروان ئەبوحیکمەتی هەبوو. شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی عەلی عەبدوڵڵا سکرتێری پارتی بوو، بۆ ئاشت بوونەوەی یەکیتی و شیوعی پاش شیوخواردن، کۆبوونەوەکە بەردەوام بوو، لەو کاتەدا لە بێتەل ئاگاداریمان کردن کە کاک ئیدریس گەڕاوەتەوە و لە ماڵی کاک مەسعودە لە سلیڤان، زۆری پێ نەچوو پێیان ڕاگەیاندین کە کاک ئیدریس جەڵتە لێیداوە و بردوویانە بۆ #ورمێ#، پاش ماوەیەکی کەم بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییان پێ ڕاگەیاندین، هەر بەو شەوە شین و گریان دەنگی دایەوە، ئێمە هەموو لایەک، بە شاندی یەکێتی و شیوعییەوە چووینە سلیڤان، بۆ بەیانی بردمانە گۆڕستانی گوندی هەڵەج لە بناری زنجیرە چیای زاگرۆس کە 10 کیلۆمەتر لە #زیوە# دووربوو. ئەو ڕۆژە هەموو خەڵکی ئۆردوگای زیوە کە مەکۆی پەنابەرکانی کوردی خۆمان بوو، ئامادەی مەراسیمی ناشتنی ئەم سەرکردە مەزنە بوون. لەو ئان و ساتەشدا بەفر دەباری، بەڵام شەپۆلی گریان و داد و فیغان دەنگی دەدایەوە. هەر لەم ڕۆژەدا ڕادیۆی ئێراق بڵاوی کردەوە کە ئیدریس بارزانی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئێراق لە شاری ورمێ بەرکەوتووە. هەرچەندە ئەو ڕۆژە فڕۆکەکانی ئێراق بۆردومانی ورمێیان کردبوو و بە هەزاران کوژرا و برینداری لێکەوتبووە.
چەند ڕۆژ پرسەی ئەم زاتە مەزنە لە مزگەوتی گوندی #ڕاژان# دانرا، لە هەموو لایەکەوە خەڵکی باشووری کوردستان کە لە ئێران بوون و ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە هەموو لایەکەوە ڕوویان دەکردە ڕاژان بۆ پرسە و سەرەخۆشی جا بە داخەوە ئەو کۆچە ناخۆش و ناوەختە زیانی زۆری بە پارتی گەیاند. [1]