ئەوەی بۆ تۆ لواوە، بۆ
بزنبزنی دێلێژەش نەلواوه
دێلێژە، گوندێکی #قەرەداغ#ە، لەنێوان کوێستان و گەرمیاندا هەڵکەوتووە، لە بەری ڕاستییدا چاڵەوایە و گەرمیانە و زوو بەهار دێت و لەبەری چەپیشی شاخی تەختەسپییە و نسار و نزارە درەنگتر گژوگیایەکانی دەڕوێت، بۆیە گوندی دێلێژە خاوەنی دووبەهارەیە، بۆیە بزنەگەلی #دێلێژە# تێروپڕن لەو دوو بەهارەی ساڵدا، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک خودا دەرووی لێکردبێتەوە لە کاروبار و بەرهەم و ڕسق و ڕۆژوو و کاروکاسبیدا، پێی دەوترێت: ئەوەی بۆ تۆ لواوە، بۆ بزنی دێلێژەش نەلواوه یان ئەوەی خودا بەتۆی داوە بە بزنی دێلێژەشی نەداوە. [1]