ئەحۆل چوو بووە کۆڕێکی شیعری لە پێش پێشەوەش دانیشتبوو، شاعیرەکە دەستی پێکرد و گوتی: من دێم و من دێم و من دێم. ئەمەی بە جووڵە جووڵێکی زۆرەوە گوت و قاچی خزی و بەرەوڕووی ئەحۆل هات و خۆی لە ئەحۆلدا، زۆر داوای لێبووردنی لە ئەحۆل کرد، ئەحۆلیش گوتی: نا نا هیچ نییە، وەڵا برا تۆ سێ جار گوتت دێم و دێم و دێم، بەڵام من گوێم نەداێی و خەتای من بوو. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=