بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ پرسە نامەیەک ئاڕاستەى کەسوکارى دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکە:=KTML_End=
لە دڵەوە غەمباربووین بە کۆچی دوایی کاک #ئاکۆ عەباس ئاغای ئاکۆ#، سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ.
کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، دۆستی دێرینی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی هەموولایەک بوو کە لە قۆناغە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی خۆی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و عەشیرەتی سەربەرزی ئاکۆ، بەشدار و هاوکاری شۆڕش بوون.
بۆ لەدەستدانی کاک ئاکۆ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم، خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووریش بە هەمووان ببەخشێت. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=