پرسەنامەی #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک”#ئاکۆ عەباس ئاغای ئاکۆ#” سەرۆکی هۆزی ئاکۆ و کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەرین و کوردستان-مان بیست.
لە دەستدانی کاک ئاکۆی عەباس ئاغا کۆستێکی گەورەیە، لەناخی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کاک ئاکۆو براو خوشکانمان لە هۆزی ئاکۆ دەکەم.
کاک ئاکۆ خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز بوو، رۆڵی گەورەی بینیووە لە ئاشتەوایی و کاری چاکەخوازانە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە کەلێنی ئەو وا بەئاسانی پڕنابێتەوە.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک ئاکۆی عەباس ئاغا بە بەهەشتی بەرین شادبکات، هیوای سەبووری و دڵنەوایش دەخوازم بۆ کەسوکارو خزم و دۆستانی هۆزی ئاکۆ. [1]
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=