ناو: محەمەد
نازناو: مامۆستا ڕەفیقی چنگیان
ناوی باوک: ڕەفیق
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-07-1946#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #13-01-2025#
$ژیاننامە$
محەمەد ڕەفیق سەعید ناسراو بە (مامۆستا ڕەفیقی چنگیان)
لە 01-07 1946 لە #سلێمانی# لەدایکبووە، لە قوتابخانەی فەیسەڵییە و ناوەندیی غازی خوێندویەتی، پەیمانگای مامۆستایانی سلێمانی لە 1969 تەواوکردووە. ساڵی دواتر بە مامۆستا لە #نۆدێ# دادەمەزرێت، دوای حەوت ساڵ خزمەتکردن و پێگەیاندنی منداڵانی ئەو گوندە.
ساڵی 1970 نۆدێی جێهێشتووە و چووەتە گوندی #چنگیان# و دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەی گوندی چنگیانی زێدی خۆی، ماوەی حەوت ساڵیش لە قوتابخانەی چنگیان خزمەت دەکات.
لە ساڵی 1974 ئاشبەتاڵ کراو ماوەیەک خوێندن ڕاگیرا، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێ، سەرەڕای ئەوەی کە حکومەت هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانی بانگکردەوە بۆ ناوشار، لەگەڵ چەند مامۆستایەکی تر پەیوەندییان بە شۆڕشەوە کرد و بوون بە مامۆستای شۆڕش.
ساڵی 1984 دەگوازرێتەوە بۆ سلێمانی و هەتا کاتی خانەنشینبوونی لە ساڵی 2009 لە قوتابخانەی کانی بووە.
لە ڕۆژی (#13-01-2025#) کۆچی دوایی کرد، ئامادەکردنی: شاهۆ غەفور، لە گۆڤاری شارباژێڕی نوێ، ژمارە (8) هاوینی (2025) وەرگیراوە. [1]