ناوی گۆرانی: شەمامە و خاڵخاڵ شەمام شلکی
ناوی گۆرانیبێژ: #ئیبراهیم خەیات#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=659250&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی شەمامە و خاڵخاڵ شەمام شلکی=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
ئەرێ بە بانانەوە گیانە بە بانانەوە
ئەرێ بەرتیلیان ئەدا وەڵڵا ئەپاڕانەوە
ئەرێ شەمامە و خاڵخاڵە شەمام شلکی
ناردوومە لەو ماڵە ساردە و فێنکی
ئەرێ دڵێ بۆ دڵێ گیانە نەکولێتەوە
ئەرێ دڵێ بۆ دڵێ هاوار نەکولێتەوە
ئەرێ مار پێوەی بدا ڕەبی بەرگی/مەرگی*؟؟؟ بێتەوە
ئەرێ شەمامە و خاڵخاڵە شەمام شلکی
ناردوومە لەو ماڵە ساردە و فێنکی
ئەرێ چاوان مەڕێژە گیانە هێشتا مناڵی
ئەرێ چاوان مەڕێژە هاوار هێشتا مناڵی
ئەرێ قۆخی نەگەیی و وەڵڵا هەڵوژەی کاڵی
ئەرێ شەمامە و خاڵخاڵە شەمام شلکی
ناردوومە لەو ماڵە ساردە و فێنکی
ئەرێ ئەڵێی لەو بەرە گیانە خۆم بخەمە خوارێ
ئەرێ خۆم بخەمە باوەش هاوار گێلگێلە لارێ
ئەرێ شەمامە و خاڵخاڵە شەمام شلکی
ناردوومە لەو ماڵە ساردە و فێنکی
ئەرێ دایکت خەجاڵەت گیانە باوکت ڕوو سیا
ئەرێ وا تۆی لە من کرد گیانە بۆ ماڵی دونیا
ئەرێ شەمامە و خاڵخاڵە شەمام شلکی
ناردوومە لەو ماڵە ساردە و فێنکی
ئەرێ بیکە بە خاتر گیانە دوو کوڕی مناڵت
ئەرێ بێبەشم مەکە توخوا لە لێوی ئاڵت
ئەرێ شەمامە و خاڵخاڵە شەمام شلکی
ناردوومە لەو ماڵە ساردە و فێنکی
ئەرێ چنار و لەولاو گیانە سەریان نەمامە
ئەرێ من بۆ کێ دەگریم توخوا کێ بە تەمامە
ئەرێ شەمامە و خاڵخاڵە شەمام شلکی
ناردوومە لەو ماڵە ساردە و فێنکی
ئەرێ چنار و لەولاو گیانە سەریان گرتۆ گیر
ئەرێ من بۆ کێ دەگریم توخوا بە کێم ئەکەن ژیر
ئەرێ شەمامە و خاڵخاڵە شەمام شلکی
ناردوومە لەو ماڵە ساردە و فێنکی
ئەرێ هەر کوڕێ نەیکا گیانە شەو بەر ماڵەوماڵ
ئەرێ بە عومری بڕوا گیانە وەک تۆزی شەماڵ
ئەرێ شەمامە و خاڵخاڵە شەمام شلکی
ناردوومە لەو ماڵە ساردە و فێنکی [1]