کەرەستەکان:
برنج
ئاو
زەردەچەوە
قیمە
کەرەوز
پیاز
کشمیش
بادەم
خوێ
بیبەری ڕەش
بیبسەری سور
ڕۆن
ئامادەکردنی:
ئاو و خوێ و زەوردەچەوە بخەرەسەر ئاگر با بکوڵێت.
برنجەکە بشۆرەوە و تێی بکە با بکوڵێ تا نەرم دەبێت، پاشان بیپاڵێوە بە سەبەتەیەکا و دایبنێ تا سارد ببێتەوە.
قیمە و پیازەکە بە یەکەوە سوور بکەرەوە و کەرەوز و داودەرمان و خوێی تێ بکە پاشان کشمیش و بادەمەکە تێ بکە و دایبنێ تا سارد ببێتەوە.
برنجەکە بە دەست جوان بیشێلە تاوەکوو هەویری لێدێت.
برنجەکە بکەرە گونکی ورد و بە تەنکی بیکەرەوە و پڕی بکە لە قیمە و سەرەکەی قەپات بکە هەوای ئاوەکەی دەربکە بە هەردوو دەستت ئەم سەرو ئەوسەری کوبەکە باریک بکەوەوە هەوڵ با هەموو کوبەکان یەک قیاس بن جوانترە
لە ناو ڕۆندا سووری بکەرەوە. با رۆنەکە بکەوێت بەسەریدا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=