بەشیر مشیر هەبوو لە بەغدا، کوڕێکی هەبوو لە #بەغدا# «شامل»ی ناو بوو، بەڵام کە ئەیبرد بۆ کوردەواری ئەیوت «شاهۆ»ی ناوە. کچی بەگلەرێکی #شەقڵاوە#ی بۆ مارە ئەکات. بەگەی شەقڵاوە بەشیر بە تجارێکی گەورەی بەغدا ئەزانێ، بەشیریش بەگەکەی شەقڵاوە بە بەگی ماڵی میران ئەزانێ. ئەمانە هەر یەکە بە نیازێک دەستخەڕۆی ئەو یەکەیان بووبوون. جارێکیان بەشیر و کوڕەکەی ئەچن بۆ شەقڵاوە بۆ گواستنەوەی کچە و ئەچنە ماڵی باوکی کچە، باوکە ئەکەوێتە پەڵپ و بیانوو ڕێکناکەون. شاهۆیش دیار بوو کچەکەی بینیبوو تۆزێ حەزی لێ کردبوو. بەشیر ڕوو ئەکاتە کوڕەکەی ئەڵێ: هەتیو هەستە با بچینەوە هەر سێ تەڵاقی ئەو کچە کەوتبێ. کوڕەکەش واقی وڕ ئەمێنێ، ئەڵێ بابە تەڵاقی چی؟ ئەڵێ: هەستە هەتیو با بڕۆین ئەوە هەر سێ تەڵاقم دا، بەم جۆرە ئەگەڕێنەوە بۆ بەغداد. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=