ناونیشانی پەرتووک: پەڕینەوە بە قاچاغ
ناوی نووسەر: #دڵشاد کاوانی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کارۆ
ساڵی چاپ: 2025
ژمارەی چاپ: یەکەم
پەرتووکى پەڕینەوە بە قاچاغ، هەشتا و هەشت بەش و (330) لاپەڕەیە و چاپخانەى کارۆ لە سلێمانى چاپ و بڵاوی دەکاتەوە. ئەم پەرتووکەش باس لە ڕووداو و بەسەرهاتەکانى ڕێگە سەختەکانى قاچاغ دەکات.
بەسەرهاتەکانی دوو کۆچى جیاواز و دۆخى کۆچبەری لەنێوان ساڵانى 1996 بۆ 2002 دەگێڕێتەوە. #زرار سەرتاش# و محەمەد مەلا ڕەحمان هەڵەچنییان کردووە.
هەروەها پەرتووکی پەڕینەوە بە قاچاغ. پەرتووکێکی بیرەوەرییە بە زمانێکی ئەدەبیی بەرز نووسراوە.
لە پێشەکییەکی نووسەر و دوو بەشی سەرەکی و هەشتا و هەشت بەشی بچووک پێک هاتووە. باسی دۆخی کۆچبەری و باند و قاچاخچییەتی کردن بە مرۆڤ دەکات. یاداشت و بیرەوەری دوو گەشتی جیاوازی گەنجێکی تەمەن نۆزدە ساڵانی کوردە، لە ساڵانی کۆتایی نەوەتەکانی سەدەی بیست و سەرەتای ساڵی دوو هەزار و دووی سەدەی بیست و یەک. کاتێک بەهۆی خراپی باردۆخی ئەو کاتەی کوردستان، وەک هەر گەنجێکی دیکە، نووسەر بە مەبەستی گەیشتن بە ژیانێکی خۆشگووزەرانی ڕوو لە تاراوگە دەکات. پەڕینەوە بە قاچاغ گێڕەرەوەی دەیان دیمەنی ناخهەژێنی گەنجانی کوردە و ڕووداوە جیاوازەکانیان دەگێڕیتەوە. چیرۆکەکانی پڕ لە نەهامەتیی و ناسۆریی کۆچبەرانی کوردە بۆ ڕووکردنە ئەوڕووپا، لە ڕێگەی سنوورەکانی ئێراق و ئێران. تورکیا و یۆنان و بولگاریا. تێیدا گرتن و کوشتن و دەستدرێژیی و مردن و خنکان لە دەریادا دەخاتە ڕوو. [1]