ناونیشانی پەرتووک: شەوە بیابانییەکانى لم
ناوی نووسەر: #دڵشاد کاوانی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: #چاپخانەی چوارچرا#
ساڵی چاپ: 2025
ژمارەی چاپ: یەکەم
پەرتووکى سێیەم قەسیدەیەکى شیعری (50) لاپەڕەییە و لەبارەى پڕۆسەى ئەنفالەوە نووسراوە. لەپاڵ پێشەکیی پەرتووکەکەدا شاعیر تێکستەکەى پێشکەش بە داپیرەى ئەنفالکراوى ساڵى 1988 کردووە. لە چاپخانەى چوارچرا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
قەسیدەى شیعریی شەوە بیابانییەکانى لم. ئەم قەسیدەیەى شێوە و ڕێچکەى شیعرییەتى تایبەتە بە دڵشاد کاوانی و بە هەست و قوڵایی ئەنفالدا ڕۆچووە، کە بۆ پیرێژنێکى کوردی سەرووى هەشتا ساڵییەوە نووسیوە و کە لە ساڵى 1988 کەوتووەتە بەر شەپۆلى ئەنفال و ئەویش (زەینەب حەمەدەمین)ى داپیرییەتى. شایانى باسە قەسیدەى شەوە بیابانییەکانى لم براوەى خەڵاتى سێیەمى 27 فیستیڤاڵى گەلاوێژ بووە بۆ ساڵى 2024. [1]