ڕۆژنامەی اللطائف لە ژمارە 18تەموز ساڵی 1932 لەپەرەی یەکەم لەسەرەوە بەم ناونیشانە (شۆڕشیگێری کورد شێخ ئەحمەدی بارزان دەگیرێت بەدەستی هێزە ئێراقیەکان) وێنەی وەزیری بەرگری ئێراقی پاشایەتی جەعفەر عەسکەری لەناوەڕاستی وێنەکەدایە گۆچانێکی بەدەستەوەیە وەک سەرکەوتنێک پۆزلێدەدا لە کاتێکدا کوردێکی خەڵکی سلێمانی بووە.لەدامێنی ڕۆژنامەکە ناوی نووسراوە! لە کاتی درووستکردنی ئێراق ساڵی 1923 خیانەتی لە شیخ مەحمودی نەمرکرد بوو بەپیاوی ئینگلیزەکان ، ئینگلیز متمانەی زۆر پێیبوو بۆیە لەگەڵ مەلیک غازی یەک کردی بەیەکەم وەزیری بەرگری لە ئێراقی درووستکراو . شێخی نەمر بە جافە شێت ناوی دەبرد. هەتا مرد پیاوی ئینگلیز بوو دژی کورد پیاوی پاشای عەرەب بوو دژی میللەتەکەی. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 197 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!