کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا new
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  594,968
وێنە
  125,713
پەرتووک PDF
  22,264
فایلی پەیوەندیدار
  131,081
ڤیدیۆ
  2,201
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,503
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,153
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,957
عربي - Arabic 
45,532
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,023
فارسی - Farsi 
16,896
English - English 
8,580
Türkçe - Turkish 
3,874
Deutsch - German 
2,045
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,779
شوێنەکان 
17,042
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,483
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,327
وێنە و پێناس 
9,542
کارە هونەرییەکان 
2,524
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,321
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,148
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,740
کورتەباس 
22,656
شەهیدان 
12,286
کۆمەڵکوژی 
11,530
بەڵگەنامەکان 
8,823
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,648
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,132
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,314
PDF 
35,012
MP4 
4,265
IMG 
239,435
∑   تێکڕا 
281,026
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
تەزویر کێشە نییە، دەزانن کێشەکە چییە؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
تەزویر کێشە نییە، دەزانن کێشەکە چییە؟
تەزویر کێشە نییە، دەزانن کێشەکە چییە؟
=KTML_Bold=ناونیشانی بابەت: تەزویر کێشە نییە، دەزانن کێشەکە چییە؟=KTML_End=
نووسینی: #شێرکۆ کرمانج#

چارەسەری کێشە بە دیاریکردنی کێشە دەست پێ دەکات، ڕێک وەک ئەوەی چۆن چارەسەری نەخۆشی بە دەستنیشان کردنی هۆکاری پشت نەخۆشییەکە دەست پێ دەکات. ئەوەی ئەلفوبێی سیاسەت و تەندروستی بزانێت ئەو ڕاستییە دەزانێت. بۆیە بەڕاستی قسەکردن لەسەر تەزویر مایەپووچ و بێ بنەمایە چونکە جەوهەری کێشەی دیموکراسی لە هەرێم، لە عێراق و لە تەواوی ناوچەکە (وەک وڵاتانی ئێران، میسر و تورکیا و ڕووسیا) گرفت یان بوونی تەزویر نییە بەڵکوو کێشەگەلێکی دیکە کە بوون بە ڕێگر لەپێش گەشەی دیموکراسی. لەم کورتەبابەتە بەسەرپێی قسە لەسەر هەندێکیان دەکەین.
ئەوەی هەڵبژاردن لە کوردستان و کۆمەڵێک وڵات نادیموکراسی دەکات، پرسی تەزویر نییە، چونکە نەک لەم هەڵبژاردنە بەڵکو لە هەموو هەڵبژاردنەکان، ئەوکاتانەی کە بەخەستی تەزویر دەکرا، تەنیا بای چەند کورسییەک دەکرا تەزویر بکرێت، بەگشتی دەکرێت بڵێین، لە کەمترین حالەت کورسییەک و لە زۆرترین حالەت پێنج کورسی لەو 100 کورسییەی پەرلەمانی کوردستان بە تەزویر دەبردرانەوە.

ئەوەی وا لە هەندێک کەس بکات پەنا بۆ تیوری پیلانگێڕیی، یان تەزویر و ساختەکاری ببات، ئەوەیە کە ئەوانە پێیان وایە پارتی و یەکێتیی جەماوەریان نییە، مادام جەماوەر و دەنگدەریان نییە، ئەدی ئەوە چۆنە هەموو جارێک زۆرینەی کورسییەکان دەبەنە. بەکورتی، پێمان خۆش بێت یان نا، ئەم تێگەیشتنە هەڵەیە. پارتی و یەکێتیی دوو هێزی گەورەن لە کوردستان و جەماوەریان هەیە و جەماوەرەکەشیان گوێڕایەڵترن لە جەماوەری حیزبەکانی دیکە نەک تەنیا لەبەر دڵسۆزییان بۆ پارتی و یەکێتیی بەڵکوو لەبەر پەیوەستبوونی بەرژەوەندییەکانیان بەم دوو حیزبەوە، لەبەر مێژووی زۆر و دوورودرێژی ئەو دوو حیزبە، لەبەر خزمخزمێنەیان، هتد. ئەوەش ڕاستییەکە کە بە خۆشی بێت یان ناخۆشی دەبێت قەبوڵی بکەین. قەبوڵ کردن لەبەر ئەوەی نا کە ئەمە ڕاستە یان باشە بەڵکوو لەبەر ئەوەی واقیعێکە و سەپێنراوە، جا ئەوەی نازانێت ئەو واقیعە بۆ ئاوای لێهاتووە ئەوە شتێکی دیکەیە.
ئەوەی دەبێت قسەی لەسەر بکرێت تەزویر نییە بەڵکوو ئەو هۆکارانەن کە ڕێگرن لەپێش پڕۆسەی نیشتیمانسازی و بەدامەزراوەییبوونی دامودەزگاکانی هەرێم، کە دەکرێت لەم خاڵانەدا کورت بکرێنەوە:

یەکەم، نەبوونی هەلی یەکسان، واتە هەندێک حیزب، یەکێتیی و پارتی، بەتایبەتی، پارەیەکی زۆر و توانایەکی زۆر و زەبەلاحیان لەبەردەستدایە کە لە ئاکامی ناعەدالەتی و گەندەڵی و قۆرغکردنی جومگەکانی دەسەڵات مسۆگەریان کردووە و لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی خۆیان بەرژەوەندی کاندیدەکانیان بەکاریان دێنن.
دووەم، کۆنتڕۆڵکرنی میدیا بە هەموو شێوەکانی، هەر لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەوە بگرە تا سۆشیال میدیا، لەلایەن پارتی و یەکێتیی، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئەو پارە زۆرەی لەبەردەست پارتی و یەکێتیی دایە کە لە ڕێگەی دەستگرتن بەسەر سامانی گشتیی و گومرگەکان و دروستکردنی کۆمپانیای زەبەلاحی خانوبەرە و هەناردە و هاوردەکردن و مسۆگەرکردنی کۆنتراکتەکان و موساتەحە و زەوی زاردا مسۆگەریان کردووە. لە بەرئەنجامدا هەر دوو حیزب بوون بە خاوەنی کۆمەڵێک بانک و کۆمپانیای میدیایی زەبەلاح. ئەمانەش دەرفەتی نایەکسانیان بۆ کاندیدەکانی ئەم دوو حیزبە بە بەراورد بەوانی دیکە ڕەخساندووە.
سێیەم، کۆنتڕۆڵکردنی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، هەر لە پێشمەرگەوە بگرە تا دەگاتە پۆلیس، کە هەم بۆ چاوسوورکردنەوە، هەم بۆ گرتن و زیندانیکردنی نەیاران بەکار دێت. ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکانی دەرەوەی ئەم دوو حیزبە دروست کردووە کە لە هەڵبژاردنەکاندا و لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ئەنجامەکانی دەردەکەون.

چوارەم، نەبوونی دەستوور و دادگایەکی باڵا کە هەم بێلایەن بێت هەم یەکلاییکەرەوە بێت. لە غیابی دەستوور و دادگاش، یەکێتیی و پارتی هێندەی دیکە تواناکانی گەندەڵکاریی و کۆنتڕۆڵکردن و قۆرغکردنیان زیادی کردووە. ئەمەش ژینگەیەکی دروست کردووە کە دیموکراسی نەک تێیدا گەشە ناکات بەڵکوو بپووکێتەوە.
کەواتە تکایە واز لەوە بێنن کە تەزویر کراوە یان نەکراوە، چونکە وەک گوتمان، بێجگە لەوەی کە تەزویر ڕۆژ بە ڕۆژ، جار بە جار، هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن، کەمی کردووە هیچ کاتێک تەزویر ئەو خەمە گەورە و ئەو گەمەگۆڕەرە، گەیم چەینگەرە، نەبووە.
ئەوەی گەمەکان و بارەکان بەلای پارتی و یەکێتیی دا لار دەکاتەوە ئەو چوار خاڵەیە کە ئاماژەم پێکردن، تا گەندەڵی کەم نەکرێتەوە، تا میدیا لەژێر دەسەڵاتی پارتی یەکێتیی دەرنەهێنراێت، تا سامانی گشتی لەلایەن حکومەتێک کە هی خەڵک بێت و بەرپرس بێت بۆ خەڵک، تا دادگای ئازاد و دەستوورمان نەبێت، تا هێزە ئەمنییەکان بە نیشتیمانیی نەکرێن، بەکورتی، تا پڕۆسەی نیشتیمانسازی لە هەرێم وەگەڕنەخرێت و نەبێت بە پڕۆسەیەکی تۆکمە، ئەوە دیموکراسی هەر ساختەکراسی بەرهەم دێنێت، بەڵام وەک گوتم نەک لەبەر تەزویر بەڵکوو لەبەر ئەوەی تەواوی پڕۆسەکە ساختەکارییە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 5 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Sekokurd) - 23-10-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-10-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیرهـ.ت.)ەوە لە: 17-10-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکرش.ب.)ەوە لە: 17-10-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکرش.ب.)ەوە لە: 17-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.047 چرکە!